چاپوک سەید عومەر
04/10/2026
93 جار خوێنراوەتەوە
ئەوڕۆ ٩٢ ساڵە عیراق نەوت ئەفرۆشێ !
٩٢ ساڵ بەر لە ئێستا یەکەمین کەشتی بارهەڵگر، لە حەیفاوە (کە ئەوکات سەربەدەوڵەتی فەڵەستین بوو ئیسڕائیل وجودی نەبوو )، فرۆشرا . لەوکاتەوە تا ئێستا بە تڕلیۆنەها بەرمیل نەوت فۆشراو عیراق هەر هەژار و دواکەوتوو و موفلیسە . نازانم ئەو جەژنە بەناوی سەروەری عیراق بۆ کشانەوەی ئەمریکا مانای چیە، لەکاتێکدا بەغدا خۆی ویلایەتێکە لە ئێران . خۆ هەر لەبنچینەدا دروستبوونی عیراق هەر وەک هەموو دەوڵەتەکانی دی دەوروپشت، لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکانی دونیادا دامەزراوە، نەکە بەشێوەیەکی خۆڕسکی سەر بنچینەی نەتەوایەتی یاخود ئاینی مەزهەبی . بۆیەش هەرگیز یەکدی نەگرتووە و ناگرێ . دەنا سێ پێکهاتەی کورد و سوننە و شیعەمەزهەبی ئیسلامی، کە هەرگیز بەیەکەوە لەدوای لێکترازانەکەی سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلام، بەهیچ شێوەیەک لەژێر یەک ئاڵا و یەک دەوڵەتدا بێکێشە و حەوانەوە نەژیاون . کوردستانیش لەهیچ سەردەمێکدا لە سنورێکی وادا لە دەوڵەتێکی بەناوی عیراقدا بەدرێژایی مێژوو بوونی نەبووە . کەواتە عیراق بەگوێرەی بەرژەوەندی گەلانی دووردوور لەخۆی، بەبێ پرسی خۆیان کۆکراوەنەتەوە، تا هەردەم بەئاژاوە لەنێوخۆیاندا بژین، بەوشێوەیش قازانجی نەوتەکە دەڕوا بۆ باخەڵی دامەزرێنەرانی . ئیدی عیراق لەو ڕۆژەیەوە کە وەک دەوڵەتێک ڕاگەیەندراوە، هەرگیز سەقامگیری بەخۆیەوە نەدیوە، هەربۆیەشە ئەو دەوڵەتە نەیتوانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز بەپارەی ئەو نەوتە دابمەزرێنی یا چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی نەتەوایەتی و مەزهەبی بکات . ئەوەی زۆرترین سوودمەندبووبێ لەنێودەوڵەتی عیراق، خاوەن زۆرترین گروپی دینی و مەزهەبی و نەتەوایەتیە جا چەکداربێ گروپەکان یاخود حەشامەتی بەشەریبێ .
|