×

2024-07-03 208 جار خوێنراوەتەوە

هێنانی زیاتر لە 300 چەکداری داعش لە لایەن تورکیا و پارتیەوە بۆ دەڤەری بەرواری باڵا حکومەتی عێراقی هێنایە سەر خەت

ناوەندی هەواڵ

دوای ئەوەی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوونی زیاتر لە 300 کۆنە تیرۆرستی داعشی لە ناوچەی بەرواری باڵا لە سنووری دهۆك ئاشکرا کرد، لیژنە ئەمنیەکانی عێراق دەستیان کرد بە جموجوڵ بەمەبەستی دەرخستنی ڕاستی پشت هینانی ئەو تیرۆرستانە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و هۆکاری هێنانیان. 

لیژنەی ئەمنی عێراقی دوای لێدوانەکەی وتە بێژی یەکێتی وخستنە ڕووی مەترسی هێنانی چەتە تیرۆرستیەکان بۆ دەڤەرەکانی بەرواری باڵا لە هەرێمی کوردستان، لە سەر زاری یاسر وەتوت ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگریی، دەستیان کردووە، بە بەدواداچوون و پێیان وایە بابەتێكی مەترسیدارە و دەبێت ڕاستی ئەو حاڵەتە ئاشكرا بكرێت، بەو پێیەی بوونی هێزی تیرۆرستی لە ژێر هەر بیانوویەک و بەرژەوەندیەکدا بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان پێشێلكاریی ئەمنی مەترسیدارە و هەڕەشەیە لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە. 

لە سەر پرسی بوونی گروپی تیرۆرستی لە دەڤەرەکانی بەرواری باڵا لە سنوری پارێزگای دهۆک ، بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو پرسە یەکێک بێت لەو پرسانەی لیژنەی ئەمنی عێراقی کۆبوونەوەی لە سەر بکات، بە مەبەستی دەرخستنی ڕاستی و ژمارە و شوێنی ئەو گروپە تیرۆرستیانەی کە وتەبیژەکەی یەکێتی باسی لێوە کرد. 

لیژنەی ئەمنی عێراقی پێی وایە بوونی ئەو گروپانە جیا لە دروست کردنی مەترسی گەورە بۆ سەر ئایندەی عێراق، مەترسی گەورەن لەسەر پارێزگاكانی دراوسێى هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، بۆیە پێویستە زۆر بە خێرای ڕیگری لە بوون و مانەوەی ئەو گروپانە بکرێن و لە خاکی هەرێمدا کۆتاییان پێبهێنرێن، پێش ئەوەی دەستیان بگات بە دروست کردنی حاشارگە و شوێنی مانەوەیان لە ناوچە شاخاوی وستتراتیژیەکانی هەرێمی کوردستان.

  • هێزەکانی 70ی یەکێتی لەبارەی دواکەوتنی مووچە هۆشداری دەدات

  • یەکێتى: لە 24 کاتژمێرى داهاتوودا لیستى کانیدەکانمان پێشکەشى کۆمسیۆن دەکەین

  • په‌كه‌كه‌ وه‌ڵامێكى توندى پارتى دایەوە

  • تورکیا سیناریۆی جینۆساید و قەتڵوعامی عەفرین لە بادینان دووبارە دەکاتەوە

  • هەفتەى داهاتوو ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ى ئامادەیى رادەگەیەندرێت

  • تورکیا چەند ناوچەیەکى لە هەرێم بۆردومانکرد

  • بەغدا مووچەى هێزەكانی ڕۆژ و هێزەكانی حسێن یەزدان پەنایى بڕى

  • سى پى تى: لە سنورى ئامێدى هاوڵاتییان بەکورتەنامە بەخێرهاتن دەکرێن بۆ نێو تورکیا

  • هۆزەكانی عێراق: لە داگیرکارییەکانى تورکیا پارتى هاوبەشە و عێراقیش بێدەنگە

سەرەکی