×

2024-07-03 203 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی پارتی داوای چی لە نوری مالیکی دەکات؟

ناوەندی هەواڵ

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە دواى شەش ساڵ چووە بەغداو بەبێ ئاڵای کوردستان پێشوازی لێکرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستکەوتووە، مەبەستی  یەکەم و سەرەکی سەردانەکەی مەسعود بارزانی، بۆ بەغدا دیدارە لەگەڵ چوڕچێوەی هەماهەنگی و بەتایبەتیش نوری مالیکی. 

ئامانجی بینینی مالیکی و بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەوەیە کار بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق  بکەن کە لە  مانگی (ئایاری 2025) بێت. 

لەئەگەری ئەوەی ئەگەر ئەو  هەنگاوە سەربگرێت دواتر داوادەکەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیارکراونەکرێت.

بەگوێڕەی زانیارییەکان ئامانجی هەوڵدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەو دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ  گۆڕینی کۆمسیۆنی ئێستای عێراقە،لەبەر ئەوەی پارتی هەتا پێی بکرێت نایەوێت بەستافی ئێستای ئەم کۆمسیۆنەوە بچێتە هەڵبژاردنەوە، کە خۆی هیچ دەسەڵاتێکی تێیدا نیە.

هاوکات بەشی دووەمی سەدانەکەی بارزانی دانانی‌ پارێزگاری كه‌ركوكه‌ لەبەر ئەوەی لەبەغدا نەیارانی کورد ە دۆستەکانی خۆی بینی.

بەگوێرەی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بەشی سێیه‌می سەردانەکە تایبه‌ته‌ به‌ پرسی هاتنی تورکیاو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هێزەکانی قەندیل و دانانی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق

  • هێزەکانی 70ی یەکێتی لەبارەی دواکەوتنی مووچە هۆشداری دەدات

  • یەکێتى: لە 24 کاتژمێرى داهاتوودا لیستى کانیدەکانمان پێشکەشى کۆمسیۆن دەکەین

  • په‌كه‌كه‌ وه‌ڵامێكى توندى پارتى دایەوە

  • تورکیا سیناریۆی جینۆساید و قەتڵوعامی عەفرین لە بادینان دووبارە دەکاتەوە

  • هەفتەى داهاتوو ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ى ئامادەیى رادەگەیەندرێت

  • تورکیا چەند ناوچەیەکى لە هەرێم بۆردومانکرد

  • بەغدا مووچەى هێزەكانی ڕۆژ و هێزەكانی حسێن یەزدان پەنایى بڕى

  • سى پى تى: لە سنورى ئامێدى هاوڵاتییان بەکورتەنامە بەخێرهاتن دەکرێن بۆ نێو تورکیا

  • هۆزەكانی عێراق: لە داگیرکارییەکانى تورکیا پارتى هاوبەشە و عێراقیش بێدەنگە

سەرەکی