×

2024-10-20 122 جار خوێنراوەتەوە

پرۆسەی دەنگدانی گشتی کۆتاییهات

ناوەندی هەواڵ

دوای 11 کاتژمێر لە کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان، کاتژمێر 6ی ئێوارە دەرگای بنکەکان داخران و پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات.

ئەمڕۆ پرۆسەى دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان لە هەر چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان بەڕێووەچوو کە دوو ملیۆن و 683 هەزار کەس مافى دەنگدانیان هەبوو.

بەگوێرەى داتاکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە پرۆسەى دەنگدانى گشتیدا، دوو ملیۆن و 683  هەزار و 618  دەنگدەر، مافى دەنگدانیان لە پرۆسەى دەنگدانى گشتییدا هەبوو لەکاتێکدا ڕۆژی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، کۆمیسیۆن ڕایگەیاندبوو ڕێژەی بەشداریی تیایدا 97% بوو، 208 هەزار و 521 دەنگدەر بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا کردبوو.

ئەمڕۆ یەک شەممە کاتژمێر 7ی بەیانی دەرگای ناوندەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە و لە کاتژمێر 6ی  پرۆسەی دەنگدان کۆتاییهات و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت.

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی