بەشێک لەو ئاوارانەی گەیشتوون
12 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له ئاوارهكانى لوبنان دهكات
ناوەندی هەواڵ
شانهى قهیرانهكانى تایبهت به پێشوازى له ئاوارهكانى لوبنان لهلایهن ئیدارهى خۆسهرى ڕۆژئاواى كوردستانهوه پێكهێنراوه، بهشێك لهو ئاوارانهش گهیشتوونهته ڕۆژئاواى كوردستان و شوێنى نیشتهجێبوونیان بۆ دیاریكراوه.
بهوتهى ئهو شانهیه، تائێستا ژمارهى ئهو ئاواره لوبنانیانهى گهیشتوونهته باكور و ڕۆژههڵاتى سوریا، 19 ههزار و 996 كهسه و بهشێكیان خهڵكى سوریا و فهڵهستینن، ئهو كهسانهش كه چوونهته ڕۆژئاواى كوردستان 86 تهرمیان پێبووه كه بههۆى بۆردومانى ئیسرائیل بۆسهر لوبنان كوژراون.
شانەی قەیرانەکان رایگەیاند: بەشێک لەو کەسانە، هاوڵاتیی ناوچەکەن و خاوەنی شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیانن دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەشێکی دیکەیان کەسوکاریان لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە، بەڵام زۆرینەیان بێ جێگەن و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شوێنی تایبەت بۆ مانەوە و نیشتەجێ بونیان ئامادە دەکات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و یانەی نەورۆزی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، بەردەوام گەشتی گەڕانەوە بۆ هاوڵاتیان لە لوبنانەوە بۆ هەرێمەکە رێکدەخەن و تیمی تایبەتیان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە، لە رۆژی 24ی ئەیلول و دوای بەرفراوانبوونی هێرشەکانی حزبوڵا بۆ سەر لوبنان ئاوارە بوون و دووبارە گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان بۆ وڵاتی خۆیان دەستیپێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە، زیاتر لە 1331 کەس لە ئاوارەی سوریا و هاوڵاتی لوبنانی گەیشتونەتە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب، کە ناوچەی کوردنشینن و لەلایەن ئیدارەی رۆژئاوای کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێن.
مستەفا حەمو، ئەندامی شانەی قەیرانەکان رایگەیاند: لە هەوڵی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبووندان بۆ ئەو گەڕاوانە، بەشێکیان دەگوازرێنەوە بۆ ئەو کامپانەی بۆ ئاوارەکانی ناوچەی شەهبا و عەفرین دروستکراون.
ساڵی 2011، بەهۆی بەرفراوان بوونی خۆپیشاندانەکان و دواتر شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانەوە، گەورەترین شەپۆلی ئاوارەبوون لە ناوچەی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی زۆرینە کوردنشینی شاری حەلەب دەستی پێکرد و تاڕادەیەک ناوچەکە لە دانیشتوانەکەی چۆڵ بوو، دوای ساڵی 2016 و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکە لەلایەن شەڕڤانانەوە، ئەو دوو ناوچەیەی رۆژهەڵاتی حەڵەب کەوتنە ژێر گەمارۆی هێزەکانی رژێمی سوریا و گروپە چەکدارەکانەوە و تائێستاش بەشێکی گەمارۆکە بەردەوامە.
لە دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی سوریا و دواتر دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لەو وڵاتە لە ساڵی 2011، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی سوریا ئاوارەی لوبنان بوون، لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کەمتر لە شەش ملیۆن کەس، بەوەش هەر چوار دانیشتوی لوبنان یەکێکیان ئاوارەی سوریا بوو.
دوای سەرهەڵدانەوەی شەڕی ئیسرائیل و گروپی حزبوڵای لوبنانی، ئاوارەبوونی پێچەوانە دەستی پێکردووە و زۆرترین کەس لە لوبنانەوەی ئاوارەی سوریا بوون.
|