×

8   کاتژمێر پێش ئێستا 89 جار خوێنراوەتەوە

یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا  پێشوازیی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و هیوادارە بە زوویی خولی نوێی پەرلەمان دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت.

پیتەر ستانۆ، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا، ئەمرۆ سێشەممە 22تشرینى یەکەمى 2024، ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا یەکێتی ئەوروپا بەبەردوام پشتیوانی ئەوەی کردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا بکرێت، کە "بڕیاربوو لە ساڵی 2022 ئەنجامبدرێت".

وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا" وتى "هەڵبژاردن ڕێگەیەکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی خواستی سیاسی هاونیشتمانییان و هیوادارین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت".

پیتەر ستانۆ، داواشی لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کردووە کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێک بکەن کە "یەکگرتوویی و ئاسایشی هەرێمەکە و هەموو عێراق دەستەبەربکات".

رۆژى یەکشەممە 20ـى تشرینى یەکەمى 2024، هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، بەشێوەى سیستمى چوار بازنەى بەڕێوەچوو. 

ڕۆژێک دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامی بەرایی 99.63%  وێستگەى دەنگدانى بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەنجامەکەی کۆمسیۆن، پارتی دیموکراتى کوردستان، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە بەدەستهینانی 809 هەزار و 197 دەنگ لە پلەی یەکەمدایە، یەکێتی نیشتمانیى کوردستان، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە 408 هەزار و 141 دەنگ لە پەلەی دووەمدایەو جوڵانەوەى نەوەی نوێش لەسەر ئاستی هەرێمی بە 290 هەزار و 991 دەنگ لەپلەی سێیەمدایە، هاوکات، یەکگرتووى ئیسلامى لەسەر ئاستی هەرێم، 116 هەزار و 981 دەنگى بەدەستهێناوە، کۆمەڵى دادگەریى  64 هەزار و 710 دەنگ و هەڵوێستى نیشتمانى 55 هەزار و 775 دەنگ، بەرەی گەل 33 هەزار و 365 دەنگ و هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 13 هەزار و 199 دەنگ و بزووتنەوەى گۆڕان 11 هەزار و 621 دەنگى بەدەستهێناوە.

تا ئێستا هەریەکەلە ڕەوتى هەڵوێستى نیشتمانى، بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان،کۆمەڵی دادگەری، بەرەی گەڵ بەشێوەیەکى فەرمى ئەنجامى هەڵبژاردنەکەیان ڕەتکردوەتەوەو یەکگرتووی ئیسلامیش سەرەڕای بەدەستهێنانی 7 کورسی دەڵێت لەو زیادی و كەمییەی دەنگەكان كە جێگه‌ی سەرنجن، نیگەرانین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر هێڵین و به‌دواداچون ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ڕاستییه‌كان.

نیگەرانى ئەو لایەنانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن لەکاتێکدایە تا ئێستا کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامى فەرمى هەڵبژاردنی بڵاونەکردووەتەوە و دوای ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان، بۆ تانەدان لە ئەنجامەکان 72 کاتژمێر بەلایەنەکان دەدات.

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی