×

2024-10-21 129 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن رێژەى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى و تایبەت ئاشکرادەکات

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریی دەنگدانى گشتى و تایبەت بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان 72% بووە.

رۆژی 18ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت بە بەشدارى 215 هەزار و 960 کەس بەڕێوەچوو، رۆژی 20ی ئەم مانگەش دەنگدانی گشتی بە بەشدارى دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس بەڕێوەچوو، بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجامی بەرایی دەنگدان بڵاوبکرێتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریی دەنگدانى گشتى و تایبەت بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان 72% بووە.

دەشڵێت،  رێژەی بەشداری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە بووە:

دهۆک 78%

هەولێر%72

سلێمانی 65%

هەڵەبجە 69%

بەوتەى جومانە غەلاى،  رێژەی سکاڵا لەسەر دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 71 سکاڵا.

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی