×

پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان
2024-10-21 82 جار خوێنراوەتەوە

ڕێكخراوێك 120 سكاڵاى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تۆماركردووه‌

ناوەندی هەواڵ

تۆڕی شەمس ڕایگەیاند، لە کاتی چاودێرکردنی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا زیاتر لە 120 سکاڵای لایەنە سیاسییەکانیان تۆمارکردووە.

  هۆگر چەتۆ، سەرۆکی  تۆڕی شەمس ڕایگەیاند: لە جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی كۆمسیۆندا جیاوازی تۆماركراوە، كە بە پێشیلكاری ئەژمار دەكرێت.

وتیشى: لە هەندێک بنکە و وێستگە دورخستنەوەی بریكاری لایەنی سیاسی و چاودێرانی ڕێکخراوەکەیان تۆمار كراوە، بە هۆی گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە خەڵكێك لە دەنگدان بێبەشبوون.

سەبارەت بە ژمارەی سەرپێچییەکانیش هۆگر چەتۆ وتى: 124 سکاڵای لایەنە سیاسییەکانیان تۆمار کردووە کە لە نێویاندا سکاڵا هەبووە لەسەر کۆی پرۆسەی دەنگدانەکە.

بڕیارە كاتژمێر پێنجى ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیەنێت کە ڕێژەی بەشداربوون تێیدا 72٪ بووە.

 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی