×

نێچرڤان بارزانی
2024-10-21 102 جار خوێنراوەتەوە

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هاوكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ سه‌رخستن و به‌ڕێوه‌چوونى بێ كێشه‌ى پرۆسه‌کە، "مايه‌ى شانازى و پێزانينه‌. له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا، گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌."
 
ڕۆژی دووشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند "ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌يه‌كى ئارام و شارستانييانه‌‌، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه‌ كه‌ جيهان به‌ ڕێزه‌وه‌ سه‌يرى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ته‌واو ده‌كات و گه‌لى كوردستان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێيه‌تى، ئه‌وه‌يه‌ دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌ زووترين كات حكوومه‌ت پێكبهێنن."

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست،به‌ڕێزان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان.

به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتن و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌ ده‌كه‌م، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان، هه‌ڵنانى هه‌نگاوێكى گرنگ بوو له‌ به‌هێزكردنى ڕه‌وتی ديموكراسيى گه‌لى كوردستاندا. هاوكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ سه‌رخستن و به‌ڕێوه‌چوونى بێ كێشه‌ى پرۆسه‌كه‌، مايه‌ى شانازى و پێزانينه‌ له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا، گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌.

هه‌ڵبژاردن نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى ئازادانه‌ى بير و ده‌نگتان بوو، بۆ دياريكردنى نوێنه‌ره‌كانتان له‌ په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ى له‌ گيانى كێبڕكێى ئاشتييانه‌ و ڕێژه‌ى به‌شداريى فراوانى هاووڵاتييان له‌ بانگه‌شه‌ و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا بينرا، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ گه‌لى كوردستان مكوڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ديموكراسى و مافى خۆى بۆ بڕياردان له‌ چاره‌نووس و داهاتووى خۆى، به‌هێز بكات و نيشانه‌ى زيندوويى و پێگه‌يشتنى زياترى كولتوورى ديموكراسيى گه‌لى كوردستانه‌.

زۆر سوپاس بۆ هاووڵاتييانى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ هه‌وڵ و كۆششى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان، كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، حكوومه‌ت و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق، يوونامى و ته‌واوى ئه‌و لايه‌نانه‌ى له‌ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌يه‌دا، به‌شدار بوون، پابه‌ندى و هاوكاريى هه‌موو لايه‌كتان، كليلى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بوو. ده‌ستخۆشى و پێزانينمان ئاراسته‌ى هه‌مووان ده‌كه‌ين.

ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌يه‌كى ئارام و شارستانييانه‌‌، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه‌ كه‌ جيهان به‌ ڕێزه‌وه‌ سه‌يرى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ته‌واو ده‌كات و گه‌لى كوردستان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێيه‌تى، ئه‌وه‌يه‌ دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌ زووترين كات حكوومه‌ت پێكبهێنن. 

حكوومه‌تێك كه بتوانێت سه‌قامگيريى پته‌وتر و ئابوورييه‌كى به‌هێز بهێنێته‌‌ ئاراوه‌ و بره‌وى زياتر به‌ مافه‌كان بدات، پێويستييه‌كى له‌پێشينه‌ى قۆناغ و ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و بنياتنانى داهاتووى هاوبه‌شمانه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گيانى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و هاريكاريى هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌كرێت.

سڵاو و دروود له‌ گيانى پاكى شه‌هيدان.
هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/10/21
 
 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی