×

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان
12   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن سێ لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ پێكده‌هێنێت

ناوەندی هەواڵ

ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سێ لیژنه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و سكاڵایانه‌ پێكهێنا، كه‌ له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی هه‌ردوو پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراون.

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی كاری لیژنه‌كان و جۆری سكاڵاكانه‌وه‌ دا و ڕایگه‌یاند: ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ تۆماركراون، له‌لایه‌ن سێ لیژنه‌وه‌ بۆ سكاڵای زه‌رد و سه‌وز و سوور پۆلێن ده‌كرێن.

وتیشى: سكاڵای زه‌رد كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نابێت و ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ چه‌ند خاڵێك كه‌ بریتین له‌: سكاڵاكه‌ مه‌رجه‌كان له‌خۆنه‌گرێت، وه‌كو پێشكه‌شكردنی سكاڵا به‌بێ فۆرم، به‌و پێیه‌ی له‌ هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتییدا فۆرمی تایبه‌ت به‌ سكاڵا هه‌بووه‌ و ورده‌كارییه‌كانی تیادا نوسراوه و پێویسته‌ سكاڵا له‌ ڕێگه‌ی فۆرمه‌وه‌ تۆماربكرێت‌، یاخود به‌هۆی نه‌بوونی ناوی سكاڵاكار یان ئیمزاكه‌یه‌وه‌، یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سكاڵاكار به‌ چاوی خۆی پێشێلكارییه‌كه‌ی نه‌بینیوه‌، یانیش به‌و پێیه‌ی هه‌مان سكاڵا له‌ زیاتر له‌ وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان تۆماركراوه‌.

له‌باره‌ی سكاڵای سه‌وزه‌وه‌، وته‌بێژی كۆمسیۆن وتى: "ئه‌م جۆره‌ سكاڵایه‌ تایبه‌ته‌ به‌و پێشێلكارییانه‌ی كه‌ فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن یاخود كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، یان نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان یانیش كارمه‌ندانی ئه‌منیی ده‌یانكه‌ن، به‌ڵام كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌‌وه‌ بكرێت به‌ مه‌به‌ستی سزادانی ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییان كردووه‌ و پێشێلكارییه‌كانیان ئه‌نجامداوه‌".

جومانه‌ غه‌لای سكاڵای سووری به‌وه‌ پۆلێنكرد "كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگدان ده‌بێت، بۆیه‌ كۆمسیۆن وه‌كو كاری له‌پێشینه‌ لێیده‌ڕوانێت و گرنگیی پێده‌دات، وه‌كو ده‌ستكاریكردنی فۆرمی ده‌نگدان یان ساخته‌كاری، سزای ئه‌م جۆره‌ تاوانه‌ش ده‌گاته‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن یان پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی".

پێشتر كۆمسیۆن ڕایگه‌یاندبوو: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان 189 سكاڵا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراون، 118ـیان له‌ ڕۆژی ده‌نگدانی گشتی و 71 سکاڵاش لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا تۆمارکراون.

 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی