×

بەشێک لەو ئاوارانەی گەیشتوون
12   کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى تایبه‌ت به‌ پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان له‌لایه‌ن ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ پێكهێنراوه‌، به‌شێك له‌و ئاوارانه‌ش گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕۆژئاواى كوردستان و شوێنى نیشته‌جێبوونیان بۆ دیاریكراوه‌.

به‌وته‌ى ئه‌و شانه‌یه‌، تائێستا ژماره‌ى ئه‌و ئاواره‌ لوبنانیانه‌ى گه‌یشتوونه‌ته‌ باكور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، 19 هه‌زار و 996 كه‌سه‌ و به‌شێكیان خه‌ڵكى سوریا و فه‌ڵه‌ستینن، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ چوونه‌ته‌ ڕۆژئاواى كوردستان 86 ته‌رمیان پێبووه‌ كه‌ به‌هۆى بۆردومانى ئیسرائیل بۆسه‌ر لوبنان كوژراون.

شانەی قەیرانەکان رایگەیاند: بەشێک لەو کەسانە، هاوڵاتیی ناوچەکەن و خاوەنی شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیانن دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەشێکی دیکەیان کەسوکاریان لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە، بەڵام زۆرینەیان بێ جێگەن و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شوێنی تایبەت بۆ مانەوە و نیشتەجێ بونیان ئامادە دەکات.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و یانەی نەورۆزی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، بەردەوام گەشتی گەڕانەوە بۆ هاوڵاتیان لە لوبنانەوە بۆ هەرێمەکە رێکدەخەن و تیمی تایبەتیان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە، لە رۆژی 24ی ئەیلول و دوای بەرفراوانبوونی هێرشەکانی حزبوڵا بۆ سەر لوبنان ئاوارە بوون و دووبارە گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان بۆ وڵاتی خۆیان دەستیپێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، زیاتر لە 1331 کەس لە ئاوارەی سوریا و هاوڵاتی لوبنانی گەیشتونەتە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب، کە ناوچەی کوردنشینن و لەلایەن ئیدارەی رۆژئاوای کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێن.

مستەفا حەمو، ئەندامی شانەی قەیرانەکان رایگەیاند: لە هەوڵی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبووندان بۆ ئەو گەڕاوانە، بەشێکیان دەگوازرێنەوە بۆ ئەو کامپانەی بۆ ئاوارەکانی ناوچەی شەهبا و عەفرین دروستکراون.

ساڵی 2011، بەهۆی بەرفراوان بوونی خۆپیشاندانەکان و دواتر شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانەوە، گەورەترین شەپۆلی ئاوارەبوون  لە ناوچەی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی زۆرینە کوردنشینی شاری حەلەب دەستی پێکرد و تاڕادەیەک ناوچەکە لە دانیشتوانەکەی چۆڵ بوو، دوای ساڵی 2016 و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکە لەلایەن شەڕڤانانەوە، ئەو دوو ناوچەیەی رۆژهەڵاتی حەڵەب کەوتنە ژێر گەمارۆی هێزەکانی رژێمی سوریا و گروپە چەکدارەکانەوە و تائێستاش بەشێکی گەمارۆکە بەردەوامە.

لە دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی سوریا و دواتر دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لەو وڵاتە لە ساڵی 2011، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی سوریا ئاوارەی لوبنان بوون، لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کەمتر لە شەش ملیۆن کەس، بەوەش هەر چوار دانیشتوی لوبنان یەکێکیان ئاوارەی سوریا بوو.

دوای سەرهەڵدانەوەی شەڕی ئیسرائیل و گروپی حزبوڵای لوبنانی، ئاوارەبوونی پێچەوانە دەستی پێکردووە و زۆرترین کەس لە لوبنانەوەی ئاوارەی سوریا بوون.


  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی