×

11   کاتژمێر پێش ئێستا 330 جار خوێنراوەتەوە

هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

ناوەندی هەواڵ

بەهۆى ئەو جیاوازییەى لە یاساى خانەنشینى سەربازیی لە هەرێمى کوردستان و عێراق هەیە، لەە ئێستادا هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازیی هەرێم راگیرا.

بڕیاربوو بۆ مووچەى مانگى حەوت بە هاوتاکراوى مووچەى خانەنشینانى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام دواى ئەوەى کێشە بۆ مووچەکانیان دروستکرا، تا ئێستاش بەفەرمى دیارى نەکراوە کەى مووچەکانیان هاوتا دەکرێت.

ئیرادە زانیویەتى لە ئێستادا بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى سەربازى لە هەرێمى کوردستان راگیراوە، بەهۆى ئەوەى جێبەجێکردنەکەى زیان لە مووچەى هەزاران خانەنشین دەدات.

لە زانیارییەکاندا هاتووە، ئەگەر بەهەمان یاساى خانەنشینى سەربازى عێراق مووچەى خانەنشینى سەربازى هەرێم  هاوتا بکرێت ئەوا زیان بە بەشێک لە خانەنشینان دەگات بە جۆرێک، بەشێکى زۆریان مووچەکانیان بەرێژەى 50% کەمدەبێتەوە.

پێشتریش فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە ئاماژەى بەوەداوە،ئەگەر مووچەى خانەنشینی هاوتا بکرێت زۆرینەی دەرماڵەی پلە تایبەتەکان نامێنن و ئەوانەی مووچەکانیان لە 500 هەزار کەمترە لە هاوتاکردنی مووچە سوودمەند دەبن و ئەوانەی لە ملیۆنێک کەمتر وەردەگرن 300 هەزار دیناری دیکەیان بۆ زیاد دەکرێت.

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی