×

ئەدهەم بارزانی
10   کاتژمێر پێش ئێستا 167 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

ناوەندی هەواڵ

ئه‌دهه‌م بارزانى گومانى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه‌ و ده‌ڵێت " ئەم جارە زۆر لە نزیكەوە بۆ ماوەیەكی درێژە چاودێری وردی ئەم پرۆسەیەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانم كردووە".

له‌ په‌یامێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ "ئیراده‌ میدیا" ناردووه‌ ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى نوسیویه‌تى:" من وەك سیاسیەك كە ماوەی 47 ساڵە لە ناو سیاسەت دا كاردەكەم، ئەم جارە زۆر لە نزیكەوە بۆ ماوەیەكی درێژە چاودێری وردی ئەم پرۆسەیەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانم كردووە بێ ئەوەی بەشدار بم یان پاڵپشتی لایەنێك بكەم".

ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌شڵێت:" دەمەوێت زۆر بەڕاشكاوانە ئەوە بڵێم، گومانێكی گەورەم ھەیە لە سەر کۆی پرۆسەكە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژ ھەڵاتی ناڤیندا، كە ئەم دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەر نەبێت".

ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى، لە 1962/4/16 لە گوندی بارزان لەدایکبووە.

 ئامۆزاى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌ و دواین پله‌ى له‌ناو پارتى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بووه‌، له‌ساڵى 2016 بووه‌ته‌ به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى سلێمانى- هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى.

ئه‌دهه‌م بارزانى له‌ مانگى نیسانى 2021 وازهێنانى له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان ڕاگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش پارتى ڕێگرى لێكرد ده‌نگ بدات و ئه‌مساڵیش ئاسایشى هه‌ولێر فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركرد، له‌دواى ئه‌و فه‌رمانه‌وه‌ ڕوویكردووه‌ته‌ سلێمانى.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان.. 

كوردستانیانی ئازیز و گەلی عێراقی خۆشەویست
سڵاوتان لێبێت..
من وەك سیاسیەك كە ماوەی 47 ساڵە لە ناو سیاسەت دا كاردەكەم، ئەم جارە زۆر لە نزیكەوە بۆ ماوەیەكی درێژە چاودێری وردی ئەم پرۆسەیەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانم كردووە بێ ئەوەی بەشدار بم یان پاڵپشتی لایەنێك بكەم.
دەمەوێت زۆر بەڕاشكاوانە ئەوە بڵێم، گومانێكی گەورەم ھەیە لە سەر کۆی پرۆسەكە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژ ھەڵاتی ناڤیندا، كە ئەم دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەر نەبێت.
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی

 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی