×

9   کاتژمێر پێش ئێستا 1863 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

ناوەندی هەواڵ

لەسەر بنەماى سکاڵایەک دادگاى فیدراڵیى عێراق سێ بڕگە و هەمواری یەکەمی یاساى ئەنجوومەنى شووراى هەرێمى کوردستانی هەڵوەشاندەوە.

لە بڕیارێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 22ى تشرینى یەکەمى 2024 دەرچووە، لەسەر بنەماى سکاڵایەک کە بڕیار رەشید، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى تۆمارى کردبوو، ئەو بڕگانەى کە بە نادەستوورى هەژمارى کردوون تایبەت بوون بەوەى دادگەى دادوەرى کارگێڕى دەسەڵاتى ئەوەى نییە تاوتوێى ئەو تانانە بکات کە پەیوەندارن بە بڕیارە کارگێڕییەکان و ئەو پرسانەى پەیوەندارن بە دەسـەڵاتەکانى سەروەرى کە لە یاسای سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دا هاتووە هەڵوەشاندەوە.

 لە سكاڵاكەدا سێ داواكاری لە دادگا كردووە، كە ئەمانەن: 

*بە نادەستوری ناساندنی هەردوو ماددەی (سیانزە/ چوارەم) و (شانزە/ یەكەم) لە یاسای (ئەنجومەنی شواری هەرێمی كوردستانی عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 2008.

*بەنادەستوری ناساندنی یاسای ژمارە (17)ی ساڵی 2022ی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان ژمارە (14)ی ساڵی 2008. 

*دەركردنی فەرمانێكی سالاریی (امر ولائی) بەپەلە بۆ راگرتنی كاركردن بە یاسای هەمواری یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێم ژمارە (17)ی ساڵی 2022 تا ئەوكاتەی سكاڵاكە یەكلایی دەبێتەوە. 

دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ بڕیاری خۆی لەسەر سكاڵاكەی ئەم پەرلەمانتارەی یەكێتیی دەركرد، هەردوو ماددەی ماددەی (سیانزە/ چوارەم) و (شانزە/ یەكەم)ی یاسای ئەنجومەنی شورای هەڵوەشاندەوە، هەروەها بڕیاریدا بەوەی كە یاسای ژمارە (17)ی ساڵی 2022ی هەمواری یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێم نادەستورییە.

ماددەی (سیانزە/ چوارەم) لە یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێم كە ئەمڕۆ دادگای لەسەر سكاڵای پەرلەمانتار (بڕیار رەشید) هەڵیوەشاندەوە دەڵێ:" داواكاری رەگەزنامە لە تایبەتمەندی كاری دادگای كارگێڕی هەرێمە). هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕگەیە لەلایەن دادگاوە بەواتای لێسەندنەوەی دەسەڵاتی بەخشینی رەگەزنامەی عێراقییە بە خەڵكانی نا عێراقی لەلایەن دادگای كارگێڕی هەرێمی كوردستانەوە، بەوپێیەی لە بنەڕەتەوە ئەم دەسەڵاتە هی حكومەتی فیدراڵییە. 

ماددەی (شانزە/ یەكەم) لە یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێم كە ئەمڕۆ لەسەر سكاڵای هەمان پەرلەمانتار لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە هەڵوەشێندرایەوە دەڵێ:" دادگای كارگێڕی دەسەڵاتی تەماشاكردنی ئەو تانانەی نییە كە تایبەتن بە: كارەكانی سەروەریی، دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم كە لە ماددەی دەیەمی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم ژمارە 1ی ساڵی 2005دا هاتوون بە سەروەریی دادەنرێن)، هەڵوەشاندنەوەی ئەم ماددەیەش لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بەواتای ئەوە دێت دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمیش دەكرێت تانەیان لێبدرێت.

دادگا لە هەمان ماددەی (شانزە)دا بڕگەی (دووەم)ی هەڵوەشاندوەتەوە كە دەڵێ:"دادگای دادوەریی كارگێڕی تایبەتمەند نییە بە تەماشاكردنی بڕیارە كارگێڕییەكان كە یاسا رێگای بۆ زوڵم لێوەرگرتن یان ناڕەزایەتی دەربڕین یاخود تانەلێدانی داناوە". 

لەپاڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕگانەی یاساكەدا، دادگای فیدراڵی عێراق هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمیشی لە ساڵی 2022 هەڵوەشاندوەتەوە، بەهۆی ئەوەی هەموارەكە لەماوەی درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەرچووەو بەپێی بڕیاری پێشتری دادگا هەموو ئەو یاساو بڕیارانەی لەماوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەماندا دەرچوون بە هەڵوەشاوە ئەژماردەكرێن. 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی