×

9   کاتژمێر پێش ئێستا 163 جار خوێنراوەتەوە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

ناوەندی هەواڵ

دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند و دەڵێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر هێڵن و به‌دواداچون ده‌كه‌ن لە ئەگەری گەیشتن بە ئەنجامی بونی ساختەكاری، ڕێكارە یاساییەكان دەگرینەبەر و لەمافی دەنگدەران خۆش نابین.

20ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، دواى راگەیاندنى ئەنجامە بەراییەکانیش لە لایەن کۆمسیۆنەوە هەندێک لایەن گومانیان لەسەر پرۆسەکە هەیە و باس لە بوونى ساختەکارى دەکەن کە کرابێت.

دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  لای ئه‌وان ئەو تێبینیە كراوە،  لەو زیادی و كەمییەی دەنگەكان كە جێگه‌ی سەرنجن، ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر هێڵن و به‌دواداچون ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ڕاستییه‌كان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بێگومان لای ئێمەش ئەو تێبینیە كراوە لەو زیادی و كەمییەی دەنگەكان كە جێگای سەرنجن، لە ئەگەری گەیشتن بە ئەنجامی بونی ساختەكاری، ڕێكارە یاساییەكان دەگرینەبەر و لەمافی دەنگدەران خۆش نابین".

 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی