×

ئارام قادر
6   کاتژمێر پێش ئێستا 784 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

ناوەندی هەواڵ

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهۆی  دەنگ نەهێنانی حزبەكەی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی دەستی لەكاركێشایەوە.

ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕۆژنامەنووسانی وت، دەست لە پۆستەكەی وەكو سەرۆكی حزب دەكێشێتەوە، بەلام وەك هاودیدێك بۆ حزبەكەی دەمێنێتەوە، ئەوەش وەك نەریتێكی ڕۆژئاوایی، كە لە هەڵبژاردن دەنگیان نەهێناوە و بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت.

دەشڵێت، هەڵبژاردنەكە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دیزاین كراوە و هاووڵاتیان پێی نازانن.

كە بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق شەوی ڕابردوو ڕاگەیەنرا، هاوپەیمانی نیشتمانی هیچ كورسییەكی پەرلەمانی كوردستانی بەدەستنەهێناوە.

بەپێی ئەنجامەكان، پارتی 39 كورسی و یەكێتی 23 كورسی و كۆتاكان 5 كورسی و نەوەی نوێ‌ 15 كورسی و گۆڕان 1 كورسی و كۆمەڵی دادگەری 3 كورسی و یەكگرتوو 7 كورسی و هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان 1 كورسی و بەرەی گەل 2 كورسی و هەڵوێست 4 كورسییان بەدەستهێناوە.

هاوکات، تا ئێستا هەریەکەلە ڕەوتى هەڵوێستى نیشتمانى، بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان،کۆمەڵی دادگەری، بەرەی گەڵ بەشێوەیەکى فەرمى ئەنجامى هەڵبژاردنەکەیان ڕەتکردوەتەوەو یەکگرتووی ئیسلامیش سەرەڕای بەدەستهێنانی 7 کورسی دەڵێت لەو زیادی و كەمییەی دەنگەكان كە جێگه‌ی سەرنجن، نیگەرانین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر هێڵین و به‌دواداچون ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ڕاستییه‌كان.

نیگەرانى ئەو لایەنانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن لەکاتێکدایە تا ئێستا کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامى فەرمى هەڵبژاردنی بڵاونەکردووەتەوە و دوای ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان، بۆ تانەدان لە ئەنجامەکان 72 کاتژمێر بەلایەنەکان دەدات.


  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی