×

4   کاتژمێر پێش ئێستا 190 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

مەكتەبی سیاسی يەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی ئەو حزبە كۆبووەوە و هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەروەری گەورەیان لە دوو هێندەكردنی دەنگەكانی یەكێتی تۆمار كرد و ‏بە كەمپینی پڕ جۆش و خرۆشیان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ توانییان پەیامی ‏ڕاستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و دروستكردنی هاوسەنگی هێز بەرجەستە بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەم پەیامەش ‏نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی یەكێتی دەبێت لە نوێكردنەوەی دیموكراتییانە و دادپەروەرانەی ‏پرۆسەی سیاسی و سیستمی حكومڕانی لە سەرجەم بوارەكان كە هەمووشیان لە خزمەتی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكەكەمان دەبێت.

دەقی راگەیەندراوی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەکێتی:

مەکتەبی  سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی  بافڵ جەلال ‏تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.كۆبوونەوەكە ئەمرۆ (2024-10-22) لە بارەگای نوێی مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەرێوەچوو، تاوتوێی دەرەنجامەكانی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كرد كە ‏رۆژی(20/10/2024) لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

مەكتەبی سیاسی وێڕای پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە بۆنەی سەركەوتنی ‏پرۆسەی هەڵبژاردن و بە پیرەوەچوونی بەرچاویان لە پرۆسەی دەنگدان، ‏پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە هەڤاڵانی یەكێتی و كاندیدە تێكۆشەرەكان و جەماوەری وەفاداری حزبی ‏شەهیدان كرد كە سەروەری گەورەیان لە دوو هێندەكردنی دەنگەكانی یەكێتی تۆمار كرد و ‏بە كەمپینی پڕ جۆش و خرۆشیان بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ سەرۆك بافڵ توانییان پەیامی ‏راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و دروستكردنی هاوسەنگی هێز بەرجەستە بكەن و ‏راستگۆیی گوتاری ڕاست و رەوای یەكێتییەكەیان دووپات بكەنەوە كە هەر ئەم پەیامەش ‏نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی یەكێتیی دەبێت لە نوێكردنەوەی دیموكراتییانە و دادپەروەرانەی ‏پرۆسەی سیاسی و سیستمی حكومڕانی لە سەرجەم بوارەكان كە هەمووشیان لە خزمەتی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكەكەمان دەبێت.

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی دوای هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی پرۆسەی هەڵبژاردن و بڕیاردان لە دەستپێشخەری و سیاسەتی ژیرانە بۆ ئامانجەكان، لەهەمان كاتدا هەڤاڵان و دامەزراوەكانی یەكێتی راسپارد بە هەمان گیانی بەرزی یەكێتییانەوە، ‏لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بكرێت و سەركەوتنەكانی حزبەكەیان لە پرۆسەكانی دیموكراتی لە كەركوك و لە هەرێمی كوردستان، بە ‏سەركەوتنی گەورەتر لە عیراق پتەو و تۆكمە بكەن.

 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی