×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 124 جار خوێنراوەتەوە

شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

دەستەی گشتی شوێنەوار و كەلەپوری عێراق ڕایگەیاند، دوای لێكۆڵینەوەكانیان شوێنێكی گرنگی مێژووییان لە كەركوك دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی زیاترە لە چوار هەزار ساڵ.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەو شوێنە مێژووییە لە ناوچەی "گردی عەرەب كۆمبت" لە كەركوك دۆزراوەتەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكان مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لەوەی شارەزایی زیاتر لە مێژووی ناوچەكە پەیدا بكرێت، بەتایبەت لەسەردەمی خانەدانەكان و بابلی كۆن، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی سێیەم و دووەمی پێش زاین.

لەوبارەیەوە سوهێل تەمیمی، بەڕێوەبەری بەشی هەڵكۆڵین لە دەستەی شوێنەوار و كەلەپوری عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ لیژنەیەكی لێكۆڵەر چووینە شوێنەكە و بەدواداچوونمان بۆ هەڵكەندنی شوێنەوارەكە كرد.

وتیشی: لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان پاشماوەی ئامرازی دروستكردنی خانوو و كورە و چەندین ئامرازی دیكەی ژیان دۆزرانەوە كە سەرجەمیان نزیكەی 100 پارچە شوێنەواری بوون و دواتریش لێكۆڵینەوە و هەڵكۆڵین بەردەوام بوون ئەو پارچانەی دۆزرانەوە بە گشتی گەیشتنە 150 پارچە شوێنەوار.

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی