×

2024-11-18 176 جار خوێنراوەتەوە

قۆناغى دووه‌مى دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌ستپێده‌كات

ناوەندی هەواڵ

نزیکەی شه‌ش هەزار کەس ناویان لەوەزارەتى شارەوانى هاتوەتەوە بۆ وەرگرتنى زەوى، وتەبێژی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، وربینى تەواو بوە و لە نزیکترین کاتدا لە رێگەى تیروپشکەوە دەست بە دابەشکردنی دەکەین.

بڕیاری دابەشکردنی زەوی 28ی ئایاری 2024 لەژمارە 219ی ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوەو دابەشکردن بەردەوامە.

زەردەشت ڕەفیق بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکاریمان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دوەمی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران کردوە و نزیکەی شه‌ش هەزار کەس ناویان لەوەزارەتى شارەوانى بۆ وەرگرتنى زەوى هاتووەتەوە.

دەشڵێت، ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی کارەباو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانیان لەوەزارەت گەڕاوەتەوەو وردبینی تەواوبوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان دەکەین.

بەوتەى زەردەشت رەفیق پێش هەڵبژاردن نزیکەی هەزارو 600 پارچە زەوییان بەسەر فەرمانبەرانی شارەوانیدا دابەشکرد، ڕوبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخاندەکرێت 200 مەتر دوجا دەبێت؛ دابەشکردنی زەویش بەشێوەی تیروپشک دەبێت هەروەها بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت ‌و سێ مەرج دیاریکراون کە ئەمانەن:

ـ ساڵانی خزمەت

ـ ژمارەی ئەندامانی خێزان

ـ شوێنی نیشتەجێبون

 

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • ئایا سەرژمێری كاریگەری لەسەر كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت؟

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

  • پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

  • بڕیارى لێخۆشبوون بۆ قەرزى بچووک دەرکرا

سەرەکی