2024-11-20 155 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارى لێخۆشبوون بۆ قەرزى بچووک دەرکرا

ناوەندی هەواڵ

بۆ سوودمەندبووانى قەرزى بچووک وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێمى کوردستان رێنمایى بۆ لێخۆشبوونى 20% دەرکرد.

بە پێى ئەو ئامارانەى راگەیەندراوە، لە کوردستان هەشت هەزار و 136 كەس لە پێدانی قەرزی بچووك سوودمەند بوون، لە یەک ملیۆن تا 15 ملیۆن دینار قەرزیان لە حكومەتى هەرێمى کوردستان بۆ كردنەوەی پڕۆژەی بچووك وەرگرتووە.

ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەرى قەرزى بچوک لە وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى دەڵێت، لە ئەنجوومەنى وەزیران بڕیاردرا سوودمەندانی قەرزی بچووک بە رێژەی 20% لێخۆشبوونیان بۆ بکرێت،  لەسەر داواکاریى سوودمەندانى قەرزى بچووک  و راپۆرتى هەڵسەنگاندنى بەدواداچوونى پشتیوانى لاوان.

بەوتەى بەڕێوەبەرى قەرزى بچووک دواى بڕیارەکەى ئەنجوومەنى وەزیران، وەزارەتى دارایى راسپێردرا بۆ ئەوەى رێنمایى بۆ دەربکات، دانەوەى قەرزەکەش لە ماوەى شەش مانگ یان بەیەک گوژمە، یان بە شەش گوژمەى یەکسان بگەڕێندرێتەوە.

 

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

  • پاسێکی عەمرەکاران لەسعودیە وەرگەڕاو قوربانی هەیە

  • سی پی تی: درۆنی توركیا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و چوار كەس شەهید بوون

  • کۆمسیۆن هۆکارى دابەشنەکردنى پارەى كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات

  • بەهۆی هێرشی درۆنی توركیاوە دوو كەس شەهید بوون

  • زانیاریی لەبارەی ئەو دوو بومەلەرزەیەی لە ڕۆژهەڵات و هەرێمی كوردستان ڕوویاندا

سەرەکی