×

2   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

پارێزگاری كه‌ركوك داوا له‌ هاوڵاتیانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌كات له‌ ماڵه‌كانی خۆیان بمێنه‌وه‌ و خۆیان له‌ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری تۆماربكه‌ن، ده‌شڵێت، " بەشداریکردن لە پرۆسەکە دەبێتە هۆی زیادبوونی بەشەبودجەی پارێزگاکە".

ماوەى دوو رۆژە سەرژمێرى گشتى عێراق و هەریمى کوردستان بەردەوامەو تەنها چەند کاژێرێک ماوە قۆناخی سێیەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تەواو بێت، بە پیى ئەو ئامارانەش کە بڵاو کراونەتەوە لە سلێمانى لە 90% و لە هەولێر 80%  و لە دهۆک 70%  خێزانەکان تۆمارکراون.

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای کەرکوک پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21-11-2024) بۆ پرسی سەرژمێری کۆبووەوە، دواتر رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا  ئێستا پلانی ئەمنی بەو شێوەیەی داماننابوو، وەکو خۆی جێبەجێ کراوە."

پارێزگارى کەرکوک داوای لە خەڵکی کەرکووک کرد لە نێو ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە، چونکە ئەوە کارەکانی بژمێرەکان ئاسان دەکات و پرۆسەکە سەرکەوتوو دەبێت لە کەرکوک.

بەوتەى رێبوار تەها،  لەوەی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای کەرکوک بە ملیۆنێک و 350 هەزار کەس هەژمارکراوە، بەڵام بەپێی ئەو سەرژمێرییە بێت، دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس، ئەوەش بەشەبودجە، ژمارەی دامەزراندن و زیاد دەکات.

 

  • بادینان؛ هێرشەكانی توركیا گرفتی بۆ پرۆسەی سەرژمێری درووستكردووە

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • بەپێی دەستوور ئەنجامی سەرژمێری كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان کەم دەکاتەوە

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

سەرەکی