×

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان
2024-11-19 97 جار خوێنراوەتەوە

لە ڕۆژانی سەرژمێریدا هاتوچۆی دەروازەكان ئاسایی دەبێت

ناوەندی هەواڵ

لە ڕۆژانی سەرژمێری گشتیی دا لە عێراق، دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری تێیاندا ئاسایی دەبێت.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاوی كردەوە: لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە، كە بەهۆی سەرژمێرییەوە قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەندرێت، بەڵام جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە هەردوو دەروازەی پەروێزخان و باشماخ ئاسایی دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكەوە ئاسایی دەبێت و سەرجەم بنكەكانی ناو دەروازەكە لە ئەركدا دەبن بۆ راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە رۆژانی 20 و 21 و ڕۆژانی دوایی، هاتووچۆ لە دەروازەكە ئاسایی دەبێت و سەرجەم فەرمانگەكان لە ئەركدا دەبن بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.

بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە كاتژمێر 12ی شەوی 19 لەسەر 20 تا كاتژمێر 12ی شەوی 21 لەسەر 22ی تشرینی دووەم قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەندرێت.

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • ئایا سەرژمێری كاریگەری لەسەر كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت؟

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

  • پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

  • بڕیارى لێخۆشبوون بۆ قەرزى بچووک دەرکرا

سەرەکی