×

2024-11-19 108 جار خوێنراوەتەوە

نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 10

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەواڵی ڕاگرتن و نەناردنی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە و کێشەی دواكەوتنی مووچە نەناردنی بایۆمەتری فەرمانبەران و ڕێکخستنی لیستی مووچەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی 11ی 2024، جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هەواڵەی سەبارەت بە ڕاگرتن و نەناردنی مووچەیە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو کێشەیەی بووەتە هۆی ئەوەی مووچە دوابکەوێت نەناردنی لیستی مووچە و بایۆمەتری بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق دابەش بكرێت، بۆیە هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ڕاگرتن و نەناردنی مووچە نییە.

بەوتەی جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، کێشەکە ناردنی بایۆمەتری فەرمانبەران و ڕێکخستنی لیستی مووچەیە هەرکات ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت ناردنی مووچە دواناکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • ئایا سەرژمێری كاریگەری لەسەر كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت؟

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

  • پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

  • بڕیارى لێخۆشبوون بۆ قەرزى بچووک دەرکرا

سەرەکی