×

2   کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

ناوەندی هەواڵ

قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە عیراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و تا سەعات 12ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت و دوایین وادەیە بۆ تۆماركردنی ناوی خێزانەكان.

لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە، قەدەغەی هاتوچۆ چووە بواری جێبەجێكردنەوە و بەوەش قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دەستیپێكرد و تاوەكو سەعات 12ی شەوی رابردوو بەردەوامبوو، ئەمڕۆش لە سەعات 8ی بەیانی پڕۆسەكە دەستیپێكرد و لە کاتژمێر12ی ئەمشەو فۆڕمی تۆماركردنی هاووڵاتیان لە تابلێتەكان لەكاردەخرێن، بەوەش كۆتایی بە قۆناغی دووەمی پرۆسەكە دێت.

هاوشێوەی ڕۆژی یەكەم، ئەمڕۆش بژمێرەكان سەردانی ماڵی هاووڵاتیان دەكەن بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو زانیارییانەی كە لە قۆناغی یەكەمی پڕۆسەكەدا بە ئەلیكترۆنی تۆماركراون، بەڵام ئەگەر هەر ماڵێك بژمێرەكان سەردانی نەكردووە، پێویستە پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی 567 كە بۆ ئاگاداركردنەوەی بژمێرەكان كارایە، بۆیە ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ تۆماركردنی ناوی خێزانەكان لە سەرژمێری گشتی.

 

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • ئایا سەرژمێری كاریگەری لەسەر كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت؟

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

  • پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

سەرەکی