×

سەرۆکی کۆریای باکور لەگەڵ ژمارەیەک لە سەربازەکانی
3   کاتژمێر پێش ئێستا 89 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌و پیاوه‌ كێیه‌ كه‌ كۆریاى باكور ناردوویه‌تیه‌ ئۆكرانیا بۆ فه‌رمانده‌یى سه‌ربازه‌كانى؟

ناوەندی هەواڵ

كۆریاى باكور هه‌زاران سه‌ربازى بۆ پشتیوانى ڕووسیا ناردووه‌ته‌ ئۆكرانیا، ئه‌و سه‌ربازانه‌ به‌ فه‌رمانده‌یى جه‌نه‌راڵ كیم یۆنگ بوك نێردراون كه‌ به‌رپرسى هێزه‌ تایبه‌ته‌كانى كۆریاى باكوره‌.

ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕاپۆرتێك دێت كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات 11 هه‌زار سه‌ربازى كۆریاى باكور گه‌یشتوونه‌ته‌ رووسیا، پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌كه‌ بگاته‌ 100 هه‌زار سه‌ربازى كۆریاى باكور ئه‌وه‌ش به‌وته‌ى ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیا.

جه‌نه‌راڵ كیم یۆنگ بوك كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ ده‌یان ساڵ كارى نهێنى كردووه‌، ئه‌ركی تێكه‌ڵكردنى سه‌ربازه‌كانى كۆریاى باكور و یه‌كه‌ ڕووسییه‌كانی پێسپێردراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ڕاهێنانى سه‌ربازه‌ كۆرییه‌كانى له‌سه‌ر تاكتیكه‌ پێشكه‌وتووه‌كان پێسپێردراوه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانى تۆپهاوێژى نوێ و فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان و شه‌ڕى ناو خه‌نده‌قه‌كان.

ڕاپۆرته‌كانى كۆریاى باشور و ئۆكرانیا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، سه‌ربازه‌كانى كۆریاى باكور به‌ جلوبه‌رگى سه‌ربازانى رووسیا و به‌ ناسنامه‌ى ساخته‌ كه‌ بۆیان دروستكراوه‌ چوونه‌ته‌ ئۆكرانیا.

به‌وته‌ى هه‌واڵگرى كۆریاى باشور ئه‌و سه‌ربازانه‌ى كۆریاى باكور ژماره‌یان نزیكه‌ى 11 هه‌زاره‌ و ڕاهێنانیان ته‌واوكردووه‌ و زۆربه‌یان له‌ ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ڕووسیاوه‌ ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كانى كۆرسك كراون.

له‌ مانگى نۆڤه‌مبه‌رى ئه‌مساڵ كۆریاى باكور ڕایگه‌یاند ڕێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا كردووه‌ بۆ به‌رگریی هاوبه‌ش له‌نێوانیان، هه‌ردوو لایه‌ن به‌ڵێنیان داوه‌ له‌ هه‌ر شه‌ڕێكدا هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن.

كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور مه‌رسومێكى بۆ په‌سه‌ندكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌ركردووه‌ و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكى ڕووسیاش ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى كردووه‌ به‌ یاسایى له‌ وڵاته‌كه‌یدا.

به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى نێوان كۆریاى باكور و ڕووسیا كه‌ سه‌رۆكى هه‌ردوو وڵات پێكه‌وه‌ واژۆیان كردووه‌، له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته‌ پێویسته‌ له‌كاتى ڕوودانى جه‌نگ بۆ هه‌ر لایه‌كیان به‌ خێرایى هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن به‌ به‌كارهێنانى هه‌موو توانا سه‌ربازیه‌كانى به‌رده‌ستیان.

ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ترسى خستووه‌ته‌ نێو وڵاتانى ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك وڵاتى وه‌كو ژاپۆن و كۆریاى باشور، ئه‌وان ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ مه‌ترسى بۆسه‌ر جیهان و به‌تایبه‌تیش ئه‌وروپا ده‌بینن. 

 له‌ 21 ى شوباتى 2022 ه‌وه‌ ڕووسیا هێرشى بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه‌و تائێستا پێنج یه‌كى خاكى ئۆكرانیاى كۆنترۆڵكردووه‌، به‌و مه‌رجه‌ ئاماده‌یه‌ كۆتایى به‌ شه‌ڕ بهێنێت كه‌ دان به‌و ناوچانه‌دا وه‌ك خاكى ڕووسیا بنرێت، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌.

 


  • ​عەبدوڵا ئۆجه‌لان شه‌ش مانگى دیكه‌ ناتوانێت پارێزه‌ره‌كانى ببینێت

  • ئه‌و پیاوه‌ كێیه‌ كه‌ كۆریاى باكور ناردوویه‌تیه‌ ئۆكرانیا بۆ فه‌رمانده‌یى سه‌ربازه‌كانى؟

  • مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا

  • سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

  • توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

  • چیرۆكی ئایدن و ڕۆژین؛ ئەو دوو ئێزدیەی لە ڕێگەی فەیسبووكەوە یەكیان دۆزییەوە

  • پێنج ڕووداوی گرنگ لە مێژووی سلێمانی

  • هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 بۆچی ئاڵۆز و درێژخایەن دەبێت؟

  • توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان و گومان له‌سەر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى هەیە

سەرەکی