2025-01-19 200 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی دارایی هەمواری یاسای بودجەی پەسەند کرد

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەستیپێکرد و لیژنەى دارایش هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەسەندکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە،  لیژنەی دارایی هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەسەندکرد و چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەو یاسایە یەکێک لە برگەکەکانی تایبەتە بە نەوتی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت  بە 16 دۆلار دیاریکراوە و دەدرێت بە هەرێمی کوردستان بەو مەرجەی نەوتەکە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.

لە رۆژى 25ی ئازارى 2023 و بە بڕیارى دادگاى پاریس هەناردەى نەوتى هەرێم کە 450 هەزار بەرمیلى رۆژانە بوو راگیرا، مانگى ئەیلولى 2023 ـش تورکیا رایگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم، بەڵام تا ئێستا بەهۆى داواکردنى پارەیەکى زۆرەوە لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە لە عێراق، هەناردەى نەوت دەستى پێنەکردووەتەوە.

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

  • دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

  • باخچەلی: ئەحمەد تورک بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی کاری کردووە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی

  • توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

  • كه‌ركوك... كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕویداو دوو برا كوژران

  • حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

  • هێزه‌كانى شه‌رع گروپێكى سه‌ر به‌حزبوڵڵایان ده‌ستگیركرد

سەرەکی