4   کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

زانکۆی سلێمانی لە چوار بواری سەرەکیدا پلەی یەکەمی سەرئاستی عیراقی بەدەستهێنا

ناوەندی هەواڵ

بەپێی ڕیزبەندی بوارەکانی خوێندن بۆ ساڵی 2025 ، Subject Rankings 2025 زانکۆی سلێمانی لە چوار زانستی سەرەکیدا پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عیراقی بەدەستهێناوە.

ریزبەندییەکە دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا ئەنجامی داوە و لەنێوان دوو هەزار و 29 زانکۆی جیهاندا کراوە، لەسەر ئاستی عیراق زانکۆی سلێمانی لە بوارەکانی ئەندازیاری، زانستە فیزیکییەکان و پزیشکی و تەندرووستی، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عێراق بەدەستهێناوە.

لە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکەدا، دامەزراوەی تایمز هەمان پێوەرەکانی ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهانی بەکارهێناوە، کە بەراوردکارییە لەسەر ئاستی ژینگەی فێربوون، ژمارە و ناوبانگی توێژینەوە، گواستنەوەی زانیاری و بەنێودەوڵەتی بوون.

ساڵانە دامەزراوەی تایمز ریزبەندی زانکۆکانی جیهان ئەنجام دەدات و سەرجەم ساڵەکانیش لەسەر ئاستی عیراق زانکۆی سلێمانی لەپلەی یەکەم و پێشینەی ریزبەندییەکەدایە.

زانکۆی سلێمانی وەک یەکەم زانکۆی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1968 دامەزراوە، ئەگەرچی لە ساڵی 1981دا، ڕژێمی بەعس زانکۆى سلێمانی بە زەبری هێز بۆ هەولێر گواستەوە و ناوەکەی گۆڕی بۆ "زانکۆی سەلاحەدین"، بەڵام لە ساڵی 1992دا، بۆ جارى دووەم دامەزرێنرایەوە.

زانکۆی سلێمانی لەڕووی ئەکادمییەوە هەردوو پڕۆگرامی بەکالۆریۆس و خوێندنى باڵا پێشکەشدەکات و بڕوانامەی بەکالۆریۆس، بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا، ماستەر و بڕوانامەی دکتۆرا دەبەخشێت، هەروەها چەندین گۆڤاری ئەکادیمی بڵاودەکاتەوە و لە پێنج کامپ و شەش سەنتەر پێکهاتووە.

لە ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان بەپێی بوارەکانی خوێندن، زانکۆی سلێمانی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات

 

  • یەكێك لە بریندارەكانی هێرشەكەی بەنداوی تشرین شەهید بوو

  • ئیلهام ئەحمەد: هێرشەکانی تورکیا پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەیە كە ئەمریکا نێوەندگیری دەكات

  • پزیشکانی بێ سنور: نیگەرانین لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر بەنداوی تیشرین

  • زانکۆی سلێمانی لە چوار بواری سەرەکیدا پلەی یەکەمی سەرئاستی عیراقی بەدەستهێنا

  • دادگای ئیداری عێراق سکاڵاکەى عەرەب و تورکمانەکانى رەتکردەوە

  • محەمەد سلێمان لەسەرۆكی پەرلەمان كشایەوە و یەکێتى پۆستەکە وەردەگرێت

  • ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکاتەوە

  • شەیبانی: بەیەکەوە لەگەڵ کورد وڵاتێک بنیاتدەنێینەوە هەمووان تێیدا ئاسووەبن

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

سەرەکی