3   کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

شەیبانی: بەیەکەوە لەگەڵ کورد وڵاتێک بنیاتدەنێینەوە هەمووان تێیدا ئاسووەبن

ناوەندی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سوریا لە پەیامێکیدا دەڵێت، کوردەکان لە لایەن ڕژێمی پێشووی سووریاوە مامەڵەیەکی خراپیان 
لەگەڵدا کراوە و بەیەکەوە لەگەڵیان وڵات بنیاتدەنێنەوە. کە هەموان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی کانوونی دووەمی 2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پەیامێکی لەبارەی کوردەوە لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کوردەکانی سووریا جوانی و ئازایەتییان بۆ گەلی سوریا زیاد دەکەن". دەشڵێت، "کۆمەڵگەی کوردی لە لایەن ڕژێمی ئەسەدەوە مامەڵەیەکی خراپیان لەگەڵدا کراوە".

ڕۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2024 گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەوکاتی سوریا بەسەرپەرشتی دەستەی تەحریر شام ڕژێمی ئەسەدیان ڕوخاند. دواتر، ئەو هێزانە حکومەتێکی کاتییان لەسوریا پێکهێنا. 

لەلایەکی دیکەوە دوای گۆڕانکارییەکانی سوریا ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە لایەن کوردەوە بەڕێوەدەبرێن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشتییان دەکات،بۆ ئیدارەدانی داهاتووی سوریا دەستیان بە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق کردووە.
 
هەرچەندە ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع بەچاودێری هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتنی کۆتایی نەکراوەو کێشەی سەڕەکی نێوان کوردەکان و هێزەکانی سوریا بوونی هێزەکانیانە ڵەسوریای داهاتوودا.
 
 لەڕۆژی 19ی ئەم مانگە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەدیدارێکدا وتی: "بڕیارمان نەداوە چەکەکانمان ڕادەست بکەین یانیش هێزەکەمان هەڵبووەشێنینەوە، بەڵام ئامادەین گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو بکەین".  
 
دواتر، مورهەب ئەبوو قەسرە، وەزیری بەرگریی سوریا ڕایگەیاند، "ئێمە دەڵێین ئەوان (هێزەکانی سوریای دیموکرات) بێنە نێو وەزارەتی بەرگری و بە پلانی سەربازی دابەشی سەر یەکەکان بکرێن".  

ڕۆژی 16-1-2025 مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەولێر کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا هەردولایان جەختیان لەسەر یەکدەنگی کوردکردەوە لەسوریای نوێدا، ئەوەش وایکرد هێزەکانی ڕۆئاوا زیاتر لەیەک نزێک ببنەوە.

کۆبونەوەی نێوان عەبدی و بارزانی دوای دیداری د. حەمید ئەفەندی نوێنەری بارزانی هات  کەلەڕۆژئاوا لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریا کۆبووەوە.

 رهاوکات دوای سەردانی بۆهەولێر لەڕۆژی سێشەممە 21-01-2025 مەزلوم عەبدی لەگەڵ شاندی ئەنەکەسە کۆبووەوە.

 

 

  • ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکاتەوە

  • شەیبانی: بەیەکەوە لەگەڵ کورد وڵاتێک بنیاتدەنێینەوە هەمووان تێیدا ئاسووەبن

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

  • بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس هەڵوەشێندرایەوە

  • هەسەدە ئاماری ساڵێكی شەڕی دژ بە داعشی بڵاوكردەوە

  • لە قامیشلۆ مانگرتن ڕاگەیەندرا

  • وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد

  • وەزارەتی ئەوقاق هەڕەشە لە حاجییان دەكات

  • سێ ژنی کورد نوێنەرایەتی کورد دەکەن لەڕێورەسمی دەستبەکاربونی ترەمپ

سەرەکی