3   کاتژمێر پێش ئێستا 79 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد: هێرشەکانی تورکیا پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەیە كە ئەمریکا نێوەندگیری دەكات

ناوەندی هەواڵ

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان،دەڵێت، ئەوهێرشانەی کە تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە بەنداوی تیشرین ئەنجامی دەدات پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئەو ئاگربەستەیە كە دۆناڵد تڕامپ، سەرۆکی ئەمریکا نێوەندگیری بۆدەكات.

دوێنێ سێشەممە،ئیلهام ئەحمەد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  ئێکس ڕایگەیاندووە، "دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هاوڵاتیانی سڤیل بۆردومان دەکات كە بۆ ناڕازایەتی دەربڕین چووبونە بەنداوی تشرین.

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر دەشڵێت، ئەوهێرشانەی تورکیا "پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئەو ڕێککەوتن نامەیەیەو ئەو  ئاگربەستەیە کە سەرۆکی ئەمریکا نێوەندگیری دەكات".

ئیلهام ئەحمەد جەختیشی لەوەش کردووەتەوە، کە تورکیا پابەندی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە نییە، کە ئامانج لێی مسۆگەرکردنی ئاگربەست و پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیلە.

دوێنێ سێشەممە، لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کاروانێکی هاوڵاتییانی مەدەنی کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانیان، چووبونە بەنداوی تشرین، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

  • یەكێك لە بریندارەكانی هێرشەكەی بەنداوی تشرین شەهید بوو

  • ئیلهام ئەحمەد: هێرشەکانی تورکیا پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەیە كە ئەمریکا نێوەندگیری دەكات

  • پزیشکانی بێ سنور: نیگەرانین لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر بەنداوی تیشرین

  • زانکۆی سلێمانی لە چوار بواری سەرەکیدا پلەی یەکەمی سەرئاستی عیراقی بەدەستهێنا

  • دادگای ئیداری عێراق سکاڵاکەى عەرەب و تورکمانەکانى رەتکردەوە

  • محەمەد سلێمان لەسەرۆكی پەرلەمان كشایەوە و یەکێتى پۆستەکە وەردەگرێت

  • ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکاتەوە

  • شەیبانی: بەیەکەوە لەگەڵ کورد وڵاتێک بنیاتدەنێینەوە هەمووان تێیدا ئاسووەبن

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

سەرەکی