2   کاتژمێر پێش ئێستا 139 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: ئەم بەیانییە هێزەكانمان كەوتنە بەر هێرشى دیمەشق

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) بڵاویکردەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی دیمه‌شق له‌ ده‌وروبه‌ری روباری فورات هێرشیانكردۆ‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانیان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و گروپه‌ی سه‌ر به‌ حكومه‌تی سوریان؛ سه‌رقاڵی قاچاغچێتی بون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، كاتژمێر 9ى به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، هێزەکانیان کە لە کەناری ڕوباری فورات، لە نزیک پردی ئەلئەشارە لە شارۆچکەی دەرناج لە ڕۆژهەڵاتی لادێی دێرەزور جێگیركرابون، کەوتنە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، هاوكات هێرشەکە لە کاتێکدا ڕویداوە کە گروپه‌كانی سه‌ر به‌ دیمەشق سه‌رقاڵی كارى قاچاغچێتی بون بۆ ئه‌ودیوی ڕوباره‌كه‌.

هەر لە راگەیاندراوەكەى "هەسەدە" دا هاتوە، هێزەکانمان دەستیانکردوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی مەیدانی پێویست بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکە، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشهاتەکان تا کاتی ئامادەکردنی ئەم بەیاننامەیە هێشتا بەردەوامن.

هاوكات هەسەدە ئاماژەى بەوەشداوە كە ئەوان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، پابەندبونیان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکانیان دوپاتدەکەنەوەو جەختیش لەسەر بەرپرسیارێتی تەواوی حکومەتی دیمەشق دەکەنەوە بۆ ئەم ئامانجگرتنەو ئەو توخمانەی کە پەردەپۆشى ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاغچێتی دەکەن؛ تا سەقامگیریی ناوچەکە تێکبدەن.

 

  • هەسەدە: ئەم بەیانییە هێزەكانمان كەوتنە بەر هێرشى دیمەشق

  • زەنگى بایكۆت سەرجەم سێكتەرەكانى حكومەت ئیفلیج دەكات

  • درۆنه‌كانى زیلینسکی گه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستى خاكى ڕوسیاو كاره‌ساتیان نایه‌وه‌

  • قەرەیلان هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و له‌بابه‌تێكى هه‌ستیار ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ ئاشكرابوو

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌.. "هیچ هێزێك ناتوانێت بمانوه‌ستێنێت

  • 13 ڕۆژ له‌عێراق‌و له‌هه‌رێمیش 5 ڕۆژ دەکرێتە پشوو

  • کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

  • بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

سەرەکی