2   کاتژمێر پێش ئێستا 6586 جار خوێنراوەتەوە

زەنگى بایكۆت سەرجەم سێكتەرەكانى حكومەت ئیفلیج دەكات

 

پاش ئەوەى دڵشاد میرانى نوێنەرى مامۆستایانى ناڕازیى لە لێدوانێكى دا بۆ میدیا كوردییەكان رایگەیاند، زەنگی بایکۆتی ئەمساڵ گۆڕانکاريی لە میکانیزمی شۆڕشی برسیيەکان و مافخوراوان دەكات و هاوكات بەجۆرێک دەبێت کە گەندەڵکاران و دەسەڵاتی لەرزۆک ڕیشەکێش بکات و تۆڵەی ئەم چەند ساڵە لە زاڵم و چەتەکان دەکرێتەوە، لە ئێستادا لەلایەن سەرجەم موچەخۆران و مامۆستایانەوه پشتگیریى تەواوى ئەو قسەیەى نوێنەرەكەى مامۆستایانى ناڕازیى دەكرێت.

لەمبارەیەوە دڵشاد میرانى ئەوەى خستەڕو كە رۆژى 21ى مانگ زەنگى بایكۆت لە سەرجەم سێكتەرەكاندا دەبێت و بەرەی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکان؛ تەواوی کوردستان و سەرجەم سێکتەرەکان دەگرێتەوە تا ئیفلیجبونی یەکجارەکی، هاوكات وتوشیەتى: پێكەوە بەهێزترین، چاوەڕوان بن.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، چاوەڕوان دەكرێت بایكۆتى ئەمساڵ سەرجەم ئەو كەرتانەش بگرێتەوە كە پارە بۆ حكومەت دەگێڕنەوە، واتا حكومەت لە روى داهاتى ناوخۆییەوە بە تەواوى ئیفلیج دەكرێت و هەریەك لە فەرمانگە گرنگەكانى "هاتوچۆ، باج و زەریبەى دەخل، كارەبا، ئاو، شارەوانى"و ئەوانى تریش دەگرێتەوە، بەمەش هاوشێوەى پەككەوتنى كەرتى پەروەردەو تەندروستى؛ شتێك نامێنێت بە ناوى حكومەت و حوكمڕانییەوە.

لەلایەكى ترەوە پاش ئەوەى وەزارەتى پەروەردەى بەناو حكومەتى هەرێم لە رێى راگەیاندراوێكەوە ئاماژەى بەوەدابو كە ئەمساڵ دەرگاى قوتابخانەكان لە 21ى مانگى ئەیلولەوە دەكرێنەوەو هەڕەشەى ناراستەوخۆى ئەوەش كرابو كە نابێت ئەمساڵ بایكۆت بكرێت، بەڵام مامۆستایان و فەرمانبەران لە كاتێك دا كە هێشتا موچەى مانگى تەمموزیان وەرنەگرتوەو لە مانگەى تشرینى دوەم نزیكدەبنەوە، بە هیچ جۆرێك گوێ بەو داواكارییە بەتاڵەى حكومەتى شكستخواردوى هەرێم نادەن و بایكۆتى سەرتاسەرییان راگەیاندوە.

جێى ئاماژەیە، ئەو گاڵتەجاڕییەى بەناو حكومەتى هەرێم ناوى ناوە دەوڵەتداریى؛ لە هیچ وڵاتێك دا مۆدێل و هاوشێوەى نییەو بەبێ پشتگیرى ئەمریكا و توركیاو وڵاتە زلهێزەكان؛ لەمێژبو لە كوردستانیش لە ریشەوە هەڵكێشرابو.

 

  • هەسەدە: ئەم بەیانییە هێزەكانمان كەوتنە بەر هێرشى دیمەشق

  • زەنگى بایكۆت سەرجەم سێكتەرەكانى حكومەت ئیفلیج دەكات

  • درۆنه‌كانى زیلینسکی گه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستى خاكى ڕوسیاو كاره‌ساتیان نایه‌وه‌

  • قەرەیلان هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و له‌بابه‌تێكى هه‌ستیار ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ ئاشكرابوو

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌.. "هیچ هێزێك ناتوانێت بمانوه‌ستێنێت

  • 13 ڕۆژ له‌عێراق‌و له‌هه‌رێمیش 5 ڕۆژ دەکرێتە پشوو

  • کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

  • بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

سەرەکی