3   کاتژمێر پێش ئێستا 10328 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداریی لەکارەساتێكى مرۆیی له‌عێراق دەدرێت

سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەعێراق هۆشداریدا لەکارەساتێکی مرۆیی لەعێراق ئەویش بەهۆی کەمئاویەوەیە.

سەنتەره‌كه‌ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "عێراق بەهۆی قەیرانی کەمئاویی‌و ئەو کێشانەی کاریگەریی کردوەتەسەر ژێرخان‌و هاوڵاتییان کە بەبێ چارەسەرکردن مانەتەوە، لەبەردەم کارەساتێکی مرۆییدایە".

ئاماژە بەوەشکراوە، دوبارەبونەوەی ڕوداوە دڵتەزێنەکانی وەک ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەو بازاڕەکان، قەیرانەکانی ژینگەو کەشوهەوا، تەندروستی، شوێنی حەوانەوەو ژیانێکی شایستە، مەترسیی ڕاستەوخۆ بۆ سەر مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ هەیە.

جەختیشیکردەوە، کاردانەوەی لاوازی حکومەت‌و پلانی خۆپارێزی نابەجێ، بەشدارە لەمەترسی خستنەسەر ژیانی هەزاران هاوڵاتی.

سەنتەرەکە، داوای لەحکومەتی عێراق‌و په‌رله‌مان‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە، ستراتیژییەکی نیشتمانی گشتگیر بۆ ڕوبەڕووبونەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی‌و ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییە پێشبینیکراوەکان دابڕێژن، هاوکات بەشداریکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی‌و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەچاودێریکردنی ئەنجامدان‌و جێبەجێکردنی چارەسەرەکان.

سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەعێراق، داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە پاڵپشتی عێراق بکات لەڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها داوای لەدەوڵەتان کردوه‌ ڕێز لەپشکی ئاو بگرن، بەگوێره‌ى یاسا نێودەوڵەتییەکان، بۆ پاراستنی ئاشتی مەدەنی‌و مافی ملیۆنان عێراقی کە بەهۆی تینوێتی‌و ئاوارەبونی زۆرەملێیەوە مەترسییان لەسەرە.

  • ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى سوریا ده‌كات

  • هۆشداریی لەکارەساتێكى مرۆیی له‌عێراق دەدرێت

  • ناوى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بڵاوكرایه‌وه‌

  • هه‌ر كه‌س كارتى ده‌نگدان بكڕێته‌وه‌ چى به‌سه‌ر دێت؟

  • هەسەدە: ئەم بەیانییە هێزەكانمان كەوتنە بەر هێرشى دیمەشق

  • زەنگى بایكۆت سەرجەم سێكتەرەكانى حكومەت ئیفلیج دەكات

  • درۆنه‌كانى زیلینسکی گه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستى خاكى ڕوسیاو كاره‌ساتیان نایه‌وه‌

  • قەرەیلان هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و له‌بابه‌تێكى هه‌ستیار ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ ئاشكرابوو

سەرەکی