4   کاتژمێر پێش ئێستا 10529 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى سوریا ده‌كات

سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌گرتوخانه‌ى ئیمراڵیه‌وه‌ په‌یامێكى ئاراسته‌ى سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سوریا كردو ڕایگه‌یاند، "پاڵپشتی ئێوە بۆ هەسەدە مانایەکی گەورەیی هەیەو پێویستە پارێزگاری لەیەکڕیزیی‌و یەکگرتوی نێو خۆتان بکەن".

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری (پەکەکە) لەپەیامێکدا بۆ سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی ناوچەی ڕەققەو دێرەزور ڕایگەیاند، "پشتیوانی‌و پشتگیریی ئێوە بۆ هەسەدە ئاوەدانکردنەوەی سوریایەکی دیموکراسی گرنگ‌و بەنرخە".

هەروەها دۆستایەتی‌و برایەتی نێوان کوردو عەرەب دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبون‌و بڵاوبونەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، تائێستاش بەردەوامە.

ئۆجەلان وتیشی، "یەکگرتوی کوردو عەرەب لەسوریا مانایەکی گەورەی هەیەو بەتەواوەتی پاڵپشتی ئەو یەکڕیزییە دەکەین".

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاماژەی بەوەدا، "پێویستە هەموو کەس یەکسان‌و ئازادبن، بەیەکەوە بژین‌و خۆیان بەڕێوەببەن، بەیەکەوەبون‌و دادپەروەری لەسەر ئەمە بێتە بونیادنان، ئەمەش گرێدراوە بەپاڵپشتی ئێوە بۆ هەسەدە".

باسی لەوەشکرد، هەروەها پاڵپشتی ئێوە بۆ هەسەدە گرنگ‌و مانایەکی گەورە هەیە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراسی‌و دادپەروەر‌و یەکگرتوو، کوردو عەرەب‌و سریانی‌و ئاشوری تەواوی پێکهاتەو ئایینەکان وەک خوشک‌و برا بەیەکەوە بژین.

  • كونسوڵى به‌ریتانیا ده‌چێته‌ زیندانى كانى گۆمه‌و سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كات

  • ئۆلاجه‌ن پارتێكى نوێ داده‌مه‌زرێنێت

  • ساڵى داهاتوو چى ڕوو ده‌دات.. گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌

  • ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى سوریا ده‌كات

  • هۆشداریی لەکارەساتێكى مرۆیی له‌عێراق دەدرێت

  • ناوى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بڵاوكرایه‌وه‌

  • هه‌ر كه‌س كارتى ده‌نگدان بكڕێته‌وه‌ چى به‌سه‌ر دێت؟

  • هەسەدە: ئەم بەیانییە هێزەكانمان كەوتنە بەر هێرشى دیمەشق

  • زەنگى بایكۆت سەرجەم سێكتەرەكانى حكومەت ئیفلیج دەكات

سەرەکی