4   کاتژمێر پێش ئێستا 9506 جار خوێنراوەتەوە

له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

پێشمەرگەیەکی بەرگریی‌و فریاکەوتنی سلێمانی لەچیای گۆیژە بەمردووی دۆزرایەوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی  بەردەوامەو بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، کارێکی خۆکوژی بووە.

تەرمی پێشمەرگەیەک بەناوی لێزان لوقمان تەمەن 30 ساڵ لەچیای گۆیژە دۆزرایەوە، ناوبراو وەک پێشمەرگەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرگریی‌و فریاکەوتنی سلێمانی خزمەتی دەکرد.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، "لێزان لوقمان" خێزاندارەو خاوەنی یەک منداڵەو دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە، ئەمشەو لەکاتی ئەرکدا چەکەکەی دەوامی لەگەڵ خۆی بردووەو لەچیای کۆیژە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هێزەکانی پۆلیس‌و تیمەکانی لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی خۆکوشتنەکە.

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

سەرەکی