2   کاتژمێر پێش ئێستا 4027 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێم له‌باره‌ى دابینکردنی مووچەو شایستەی دارایی مووچەخۆران چەندین بڕیارو ڕاسپاردەو پێشنیازێك دەردەکات.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هه‌رێم ئاشكرایكرد، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆمەڵێک بڕیارو ڕاسپاردەی لەبارەی کەمکردنەوەی خەرجی‌و خەرجکردنی مووچە دەرکردوون کە ئەمانەن.

1ـ ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی هەشت بۆ بە‌غدا، بۆ مانگەکانی تریش دەبێت مانگانە ئەم پارەیە پێش هەموو خەرجییەکان ئامادەبکرێت، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ هیچ شتێک نەکاتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هەردوو مانگەکانی هەشت‌و نۆ مانگەکانی دواتریش.

2ـ هەموو مانگێک بڕی 42 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست تەرخاندەکرێت کە لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون.

3ـ مانگانە بڕی 48 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆ بۆ خەرجی‌و نەسرییەی وەزارەت‌و فەرمانگەکان تەرخاندەکرێت.

ده‌شڵێت:"ئەم سێ خەرجییە دەکاتە 210 ملیار دینار، خەرجی جێگیرن، بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکارییان تێداناکرێت‌و لەهیچ دۆخێکدا نابێت ڕابگیرێن تاوەکو بودجەی ساڵی 2026 پەسەند نەکرێت‌و دەست بەجێبەجێکردنی نەکرێت".

4ـ حکومەت لەمەودوا قەرزەکانی کۆمپانیاو بازرگانەکان بەکاش وەردەگرێتەوەو مەقاسە نامێنیت، واتە ئەوە نامێنێت قەرز بەرامبەر قەرز ساف بکرێت، بۆنموونە بەڵیندەرێک پڕۆژەی بۆ حکومەت کردووەو پێنج ملیار دیناری وەرنەگرتووە، مقاولەکە کاتێک شتی لەتورکیا هاوردەکردووە، بایی پێنج ملیار دینار باج‌و گومرگی نەدەداو بەریەکدەکەوتن، تا کۆتایی ئەمساڵ ئەمە نامێنێت.

5ـ تا بودجەی 2026 پەسەند دەکرێت حکومەت تەنها پارە بۆ پڕۆژە گرنگەکان خەرجدەکات.

6ـ بڕیاردراوە بەمزووانە شاندێک لەهەرێمه‌وه‌ بۆ گفتوگۆکردن‌و ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026 سەردانی بەغدا بکات.

هه‌ورامانى جه‌ختیكرده‌وه‌، "جگە لەمانه‌، چەند بڕیارو ڕاسپاردەیەکی دیکەش دەرکراون لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت، بۆ ئەوەی کێشە بۆ دابینکردنی مووچە دروستنەبێت".

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش حكومه‌تى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان داوا لەحکومەتی عێراق دەکات وەزارەتی دارایی ڕابسپێرێت بۆ ناردنی مووچەی مانگی هەشت، بەتایبەت کە ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی نەوت زۆر بەباشی‌و بەبێ کەموکوڕی جێبەجێکراوە بەردەوامیشە، تائێستا زیاتر لەسێ ملیۆن بەرمیل نەوتی کوردستان لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوەو داهاتەکەیشی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق".

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

سەرەکی