4   کاتژمێر پێش ئێستا 3118 جار خوێنراوەتەوە

تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕووسیا بۆ دروستکردنی هەشت ڕیاکتۆری ئەتۆمی زیادە لەئێران ڕاگەیاند، ده‌سڵێت، "چواریان لەوێستگەی ئەتۆمی بوشه‌هر دەبێت".

ئیسلامى وتویه‌تى، "گرێبەستەکانی نێوان حکومەتەکانی ڕووسیاو ئێران بریتیبوون لەدروستکردنی هەشت ڕیاکتۆر کە بڕیارە چواریان بەتوانای پێنج هەزار مێگاوات لەبوشه‌هر دروستبکرێن‌و بڕیارە دواتر ئێران شوێنی چوار یەکەی دووەم ڕابگەیەنێت، ئێمە پلانمان بۆ ئەم چوار یەکەی دووەم داناوەو لەڕۆژهەڵاتی پارێزگای هورمزگان لەباشووری وڵات دروستیاندەکەین".

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووه‌، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە دووپاتکردنەوەیەکی بەهێزبوو لەلایەن هەردوولاوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بەزووترینکات.

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "بەشی دووەمی گرێبەستەکە پەیوەندیی بەوێستگەی بچووکی ئەتۆمی یان ڕیاکتۆری مۆدیۆلاری بچووک (SMR)وە هەیە، کە لەگرێبەستی سەرەکی نێوان هەردوو حکومەتدا نەخراونەتەڕوو، دانوستان ئەنجامدراوه‌ بۆ زیادکردنی ئەو بەشە وەک پاشکۆیەک بۆ گرێبەستەکە".

لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، "ڕێککەوتنی سەرەتایی لەڕووسیا واژۆکراوه‌، دەقی سەرەکی ئەم گرێبەستەش لەڕۆژانی داهاتوودا لەنێوان ڕووسیاو ئێران واژۆدەکرێت، هەروەها دانوستان لەسەر پڕۆژەی جێبەجێکردنی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆساتۆمی ڕووسی ئەنجامدراوە، ئێمەش نزیکین لەواژۆکردنی گرێبەستەکە".

ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان بەدڵی وێستگەی ئەتۆمی دادەنرێت، ڕۆڵی گرنیان هەیە لەدابینکردنی کارەباو وزەی پێویست بەکەمترین کاریگەری لەسەر کەشوهەواو پیسبوونی ژینگە.

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

سەرەکی