4   کاتژمێر پێش ئێستا 3621 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی عێراق، دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەنێرێت، لەپەیامەکەدا جەخت لەپابەندبوونی ستراتیژی دەکاتەوە.

بەبۆنەی 93یەمین ساڵیادی ڕۆژی نیشتمانیی عێراقەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کردو لەپەیامەکەیدا، جەختی لەپابەندبوونی قووڵی ئەمریکا بەهاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ عێراق‌و هاوکاریی هاوبەش لەسەرجەم بوارەکاندا کردەوە، بەشێوەیەک کە سەقامگیریی هەرێمی بەهێزبکات.

ترەمپ لەپەیامەکەیدا دەڵێت، "من‌و گەلی ئەمریکا بەخۆشحاڵییەکی زۆرەوە، گەرمترین پیرۆزبایی‌و هیوای ساڵێکی پڕ لەئاسوودەیی پێشکەش بەئێوە، حکومەتەکەتان‌و گەلی عێراق دەکەین، بەبۆنەی یادی 93 ساڵەی ڕۆژی نیشتمانیی عێراق".

ئەمساڵ ساڵێکی پڕبوو لەدەستکەوتی بەرچاو کە توانای خۆڕاگریی عێراق‌و ڕۆڵی پێشکەوتووی لەناوچەکەدا نیشاندا، هەروەها، میوانداریکردنی سەرکەوتووانەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لەبەغدا، سەلماندی کە عێراق توانای هەیە دیالۆگ‌و هاوکاریی لەنێوان وڵاتانی دراوسێدا پەرەپێبدات.

لەمانگی نیسانیشدا، سەردانی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکی - عێراق، بەهێزیی هاوبەشیی ئابووریی نێوانمانی دووپاتکردەوە.

ئەمریکا پابەندبوونی قووڵی خۆی بەهاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ عێراقدا دەردەبڕێت‌و ده‌ڵێت، "ئێمە پێکەوە کارمانکردووە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکە، پتەوکردنی ئاسایشی وزەو بەردەوامیدان بەگوشارەکان بۆ ڕێگریکردن لەدووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش، بەپەرۆشەوە چاوەڕێی بەردەوامیدان بەهاوکارییەکانمانین لەو بوارانەی کە بۆ هەردوولامان گرنگن‌و هەوڵدەدەین زیاتر سوود لەسەرکەوتنە ئابوورییەکانمان وەرگرین".

نووسیویه‌تى، "هیوای جەژنێکی خۆش‌و ساڵێکی پڕ لەئاشتی، پێشکەوتن‌و خۆشگوزەرانی بۆ ئێوەو هەموو عێراقییەکان دەخوازین".

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

سەرەکی