3   کاتژمێر پێش ئێستا 11830 جار خوێنراوەتەوە

به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

بەرەی گەل لەڕاگەیەنراوێکدا داوا لەلایەنگرانی دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی گردبونەوەیەکی ناڕه‌زایەتی لەبارەی ڕووداوەکانی لالەزار، ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەشاری هەولێر گردببنەوە.

بەرەی گەل لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، "داوا لەجەماوەری بەهەڵوێستی کوردستان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرو دڵسۆزانی لاهور شێخ جەنگی‌و بەرەی گەل‌و کۆمەڵگەی مەدەنی‌و تەواوی ئازادیخوازان دەکەین، ڕۆژی شەممە، 18ى 10ى 2025 کاتژمێر 10ی بەیانی لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر شەقامی 100 مەتری لەهەولێر ئامادەبن، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی تاوانی 22ی ئابی سەر لالەزارو شەهیدکردن‌و گرتن سزادانی هەڤاڵەکانمان".

بەرەی گەل لەپەیامەکەیدا بۆ لایەنگرانی دەڵێت، "ئامادەبونتان نیشانەی دڵسۆزیی‌و ڕاستگۆییە بۆ دیموکراسی‌و سەروەری یاسا، هەروەها شەرمەزارکردنی تاوانبارانە لەبەرامبەر کردەوە ناشرینەکانیان".

نزیکەی کاتژمێر 4ى بەرەبەیانی 22ی ئابی 2025، ژمارەیەک هێزی ئەمنیی لەسلێمانی هێرشیانکردەسەر هۆتێل لالەزار، دوای زیاتر لەسێ کاتژمێر ڕووبەڕووبووەنەوە، لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکى بەرەى گەل‌و پۆڵاد شێخ جه‌نگى‌و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ دەستگیرکران‌و چه‌ند كه‌سێكیش گیانیان له‌ده‌ستدا.

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

سەرەکی