3   کاتژمێر پێش ئێستا 4982 جار خوێنراوەتەوە

هه‌وڵدرا له‌ڕێگه‌ى باڵۆنه‌وه‌ ماده‌یه‌كى مه‌ترسیدار بهێندرێته‌ عێراقه‌وه‌

هێزی پاسەوانی سنووری عێراق ئاشكرایده‌كات، هێزه‌كانیان لەسنوورە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتەکەیان‌و بەدیاریکراوی لەسێگۆشەی (عێراق-ئوردن-سووریا) هەوڵێکی گەورەی هێنانی 95 هەزار حەبی کەپتاگۆنیان بۆ ناو عێراق شکستپێهێناوە، کە بازرگانەکان هەوڵیانداوە لەڕێگەی باڵۆنەوە داخڵی عێراقی بکەن.

هەرچەندە لەناوخۆی عێراق‌و لەهەرێمیش هەڵمەتەکانی هۆشیاریی بەرامبەر مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر چڕکراونەتەوە، بەڵام وەک بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ باسی دەکەن عێراق زۆرکات وەک دەروازەی ساغکردنەوەو گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت.

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق بڵاویکردوە، لیوای شەشی هێزەکانیان هەوڵێکی گەورەی هێنانی ماددەی هۆشبەرییان بۆ ناوخۆی وڵات پوچەڵکردەوە، هەوڵەکەش بریتییبوو لەدەستبەسەرداگرتنی 95 هەزار حەبی کەپتاگۆن لەسنوورە نێودەوڵەتییەکان، کە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەیانویست لەڕێگەی باڵۆنەوە داخڵی ناو وڵاتی بکەن.

هەرچەندە هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ناوی شوێنەکەی ئاشکرانەکردووە کە ئەو ماددەی هۆشبەرانەی تێداگیراوە، بەڵام بەگوێرەی بڵاکراوەکانی پێشووی ئەم هێزە، لیوای شەش ئەرکی پاراستنی سێگۆشەی سنووری نێودەوڵەتی (عێراق-ئوردن-سووریا)یان لە ئەستۆدایە.

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

  • سوودانى له‌باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • خامنه‌یى بۆ تره‌مپ: بۆخۆت خه‌ون ببینه‌

  • بكوژانى مه‌شهه‌دانى ده‌ستگیركران.. سه‌رۆكى په‌رله‌مان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • شەش كورد له‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم داواى نێوه‌ندگیریى له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات

  • هه‌وڵدرا له‌ڕێگه‌ى باڵۆنه‌وه‌ ماده‌یه‌كى مه‌ترسیدار بهێندرێته‌ عێراقه‌وه‌

  • کۆمسیۆن میکانیزمی دەنگدانی دەرەوەی وڵات ئاشکرا دەکات

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

سەرەکی