4   کاتژمێر پێش ئێستا 9641 جار خوێنراوەتەوە

خامنه‌یى بۆ تره‌مپ: بۆخۆت خه‌ون ببینه‌

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بانگه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە شوێنە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی وێرانکراون، وتی، "بەردەوامبە لەخەون بینین".

عەلی خامنەیی لەبەیاننامەیەکدا لەماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بەترەمپی وتوە، "سەرۆکی ئەمریکا شانازی بەوەدەکات کە پیشەسازیی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومانکردوەو لەناوبردوە، بەردەوامبە لەخەون بینین".

لەناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵ، ئیسرائیل هەڵمەتێکی بۆردومانی بێوێنەی بۆسەر ئێران دەستپێکرد، ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کورت بەشداریکردو هێرشیکردەسەر دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران. 

هەفتەی ڕابردوو لەمیانی وتارێکدا لەکنێستی ئیسرائیل، ترەمپ "سڕینەوەی" شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەکاتی هێرشەکاندا پشتڕاستکردەوە، وتی، "ئێمە 14 بۆمبمان خستەسەر دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ئێران، بەتەواوی وەک وتم لەسەرەتادا سڕانه‌وه‌، ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە".

لەچاوپێکەوتنێکی یەکشەممەدا لەگەڵ فۆکس نیوز، ترەمپ هەروەها وتی، ئێران "چیتر نابێته‌ چەوسێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دوای هێرشەکانی ئەمریکا کە "توانای ئەتۆمییان لەناوبرد"، هه‌روه‌ها بە "جوانترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی" ناویبرد.

پنتاگۆن ڕایگەیاندوە، هێرشەکان بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان لەنێوان ساڵێک بۆ دوو ساڵ دواخستوە، ئەوەش پێچەوانەی ڕاپۆرتێکی سەرەتایی هەواڵگریی نهێنی ئەمریکایە کە بەپێی میدیا ئەمریکییەکان دەرکەوتوە کە پاشەکشەکە تەنها چەند مانگێک بوە. 

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

  • سوودانى له‌باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • خامنه‌یى بۆ تره‌مپ: بۆخۆت خه‌ون ببینه‌

  • بكوژانى مه‌شهه‌دانى ده‌ستگیركران.. سه‌رۆكى په‌رله‌مان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • شەش كورد له‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم داواى نێوه‌ندگیریى له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات

  • هه‌وڵدرا له‌ڕێگه‌ى باڵۆنه‌وه‌ ماده‌یه‌كى مه‌ترسیدار بهێندرێته‌ عێراقه‌وه‌

  • کۆمسیۆن میکانیزمی دەنگدانی دەرەوەی وڵات ئاشکرا دەکات

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

سەرەکی