3   کاتژمێر پێش ئێستا 4221 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تى هه‌رێم داواى نێوه‌ندگیریى له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات

به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، بۆ نێوه‌ندگیریى له‌گه‌ڵ عێراق، داواى هاوكارییان له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا كردووه‌، ده‌شڵێت:"داوامانکردووە، یەکێتی ئەورووپا ڕۆڵی هەبێت لەڕێگەیەکی گونجاو، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا".

شاندێکی باڵای هەرێم لەگەڵ شاندی باڵای عێراق لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا کۆبوونەوەو کۆمەڵێک تەوەر لەبوارەکانی وزە، ئابووری، سیستەمی بانکی‌و کەرتی تایبەت، دیموکراسییەت‌و مافی مرۆڤ‌و مافی ئافرەت، هەروەها ئاسایش‌و پرۆسەی دیموکراسی‌و هەڵبژاردن باسكران.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تى هەرێم ئاشكرایكرد، لەکۆبوونەوەکەدا بەگشتیی کۆمەڵێک تەوەر لەبوارەكانی وزە، ئابووری، سیستەمی بانکی، کەرتی تایبەت، دیموکراسییەت‌و مافی مرۆڤ‌و مافی ئافرەتان، ئاسایش، پرۆسەی دیموکراسی‌و هەڵبژاردن باسکران.

دزه‌یى ئه‌وه‌شى وتوه‌، "ماوە ماوە لەئاستی باڵا دانیشتن لەنێوان عێراق‌و یەکێتی ئەورووپا دەبێت، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەو بوارانە بکرێت کە جێبەجێکراوەو ئەو گرفتانەش چین کە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنیان، هاوکات باس لەوەشکراوە کە عێراق چۆن ڕووبەڕوویان دەبێتەوەو یەکێتیی ئەورووپا چۆن هاوکاریی دەکات".

هاوکات، "داوامانکرد ئەو گرفتانەی تائێستا لەنێوان هەولێرو بەغدا ماون، یەکێتیی ئەوروپا ڕۆڵی هەبێت لەپاڵپشتیکردنی دیالۆگ لەنێوان هەرێمی کوردستان‌و عێراق کە بەڕێگەیەکی گونجاو چارەسەربکرێن".

عێراق‌و یەکێتی ئەورووپا لەساڵی 2012وە ڕێکەوتنێک لەنێوانیان هەیە کە ماوە ماوە لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆبوونەوەو دانیشتنیان دەبێت، دوا کۆبوونەوەی نێوانیشیان لەسەر ئاستی باڵا، لەساڵی 2023 بوو، ئەوەی ئەمجارەش چوارەم کۆبوونەوەی باڵا بوو، شاندی هەرێمیش لەگەڵ عێراق بەشداریی کۆبوونەوەکەی کرد.

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

  • سوودانى له‌باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • خامنه‌یى بۆ تره‌مپ: بۆخۆت خه‌ون ببینه‌

  • بكوژانى مه‌شهه‌دانى ده‌ستگیركران.. سه‌رۆكى په‌رله‌مان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • شەش كورد له‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم داواى نێوه‌ندگیریى له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات

  • هه‌وڵدرا له‌ڕێگه‌ى باڵۆنه‌وه‌ ماده‌یه‌كى مه‌ترسیدار بهێندرێته‌ عێراقه‌وه‌

  • کۆمسیۆن میکانیزمی دەنگدانی دەرەوەی وڵات ئاشکرا دەکات

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

سەرەکی