5   کاتژمێر پێش ئێستا 4180 جار خوێنراوەتەوە

شەش كورد له‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت

شەش هاووڵاتیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسپێنرێت.

نەشمیل عابدی ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشكرایكرد، ئەو هاووڵاتیانە بەهۆی بەشداریکردنیان لەڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کەسێک کە بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە، هاوکات هەبوونی پەیوەندیی‌و وتووێژ لەگەڵ چالاکێکی سیاسی دەرەوەی وڵات‌و پڕوپاگەندە دژ بەئێران سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێنراوە.

بەپێی زانیارییەکان، سدیق عەباس نەژاد باوکی سێ منداڵ‌و خەڵکی گوندی "قەڵای هەلاکووخان"ە، بێهزاد بەرجەستە تەمەن 32 ساڵ، کەیوان بەرجەستەو نیما قوربانزادە تەمەن 28 ساڵ، هەرسێکیان خەڵکی گوندی «براییم ئاباد»ی سەر بەشاری میاندواون، هاوکات خالق ڕەحیمی باوکی سێ منداڵ‌و موبین مەجیدزادە تەمەن 28 ساڵ خەڵکی گوندی "گامێش گووڵی" سەر بەشاری میاندواون، بەتۆمەتی پڕۆپاگەندەی دژ بەکۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن لقی 101ی دادگای تاوانەکانی دووی میاندواو سزای سێ مانگ‌و یەک ڕۆژ واتا سەرجەمیان سزای 18 مانگ‌و شەش ڕۆژ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتیانە ئێوارەی 22ى 2ى ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەماڵەکانی خۆیان دەستبەسەرکرابوون، دوای یەک مانگ بەدانانی بارمتەی یەک ملیارو 500 ملیۆن تومەنی، بەشێوەی کاتی هەتا تاوەکو کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازادکرابوون.

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

  • سوودانى له‌باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • خامنه‌یى بۆ تره‌مپ: بۆخۆت خه‌ون ببینه‌

  • بكوژانى مه‌شهه‌دانى ده‌ستگیركران.. سه‌رۆكى په‌رله‌مان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • شەش كورد له‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم داواى نێوه‌ندگیریى له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات

  • هه‌وڵدرا له‌ڕێگه‌ى باڵۆنه‌وه‌ ماده‌یه‌كى مه‌ترسیدار بهێندرێته‌ عێراقه‌وه‌

  • کۆمسیۆن میکانیزمی دەنگدانی دەرەوەی وڵات ئاشکرا دەکات

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

سەرەکی