4   کاتژمێر پێش ئێستا 16677 جار خوێنراوەتەوە

بكوژانى مه‌شهه‌دانى ده‌ستگیركران.. سه‌رۆكى په‌رله‌مان زانیاریى ئاشكراده‌كات

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى بكوژانى كاندیدى لیسته‌كه‌ى خه‌میس خه‌نجه‌ر له‌شارى به‌غدا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لایەنە ئەمنییەکان، بکوژانی سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدایان دەستگرکردووە".

بەرەبەیانی ڕۆژی 15ى ئه‌م مانگه‌، سەفا مەشهەدانی کاندیدی سوننەو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لەڕووداوێکی تیرۆرستییدا کوژرا. 

مەشهەدانی کە کاندیدی هاوپەیمانی سیادەبوو بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەرو مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بەئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەستداو سێ پاسەوانیشی بەسەختی برینداربوون.

مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە ئاشكرایكرد، "لایەنە ئەمنییەکانی بەغدای پایتەخت، بکوژانی سەفا مەشهەدانی،  ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدایان دەستگرکردووە". 

وتیشى:"تۆمەتباران ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوەو وتەیان لەبارەی ئەنجامدانی ئەوکارە تیرۆریستییە لێوەرگیراوە، دواتر وردەکارییەکەی ڕادەگەیەنرێت".

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

  • سوودانى له‌باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • خامنه‌یى بۆ تره‌مپ: بۆخۆت خه‌ون ببینه‌

  • بكوژانى مه‌شهه‌دانى ده‌ستگیركران.. سه‌رۆكى په‌رله‌مان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • شەش كورد له‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم داواى نێوه‌ندگیریى له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات

  • هه‌وڵدرا له‌ڕێگه‌ى باڵۆنه‌وه‌ ماده‌یه‌كى مه‌ترسیدار بهێندرێته‌ عێراقه‌وه‌

  • کۆمسیۆن میکانیزمی دەنگدانی دەرەوەی وڵات ئاشکرا دەکات

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

سەرەکی