3   کاتژمێر پێش ئێستا 10861 جار خوێنراوەتەوە

سوودانى له‌باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس، محه‌مه‌د شیاع سوودانى په‌یامێكى له‌باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "تائێستا له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر داهاتى نانه‌وتى نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ ڕێكه‌وتنى كۆتایى، به‌ڵام كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نابێت".

ئه‌م په‌یامه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌كاتێكدایه‌، سبه‌ینێ وه‌زاره‌تى داراییه‌كه‌ى، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10 ده‌كات‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش ڕۆژو شه‌ویان سه‌ریه‌ك ناوه‌و له‌چاوه‌ڕوانى هاتنى مووچه‌ى مانگى هه‌شتیاندان‌و وه‌كو كورد ده‌ڵێت: دڵیان له‌مشتیانه‌ ئاخۆ ئه‌مساڵ به‌هۆى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غداوه‌ له‌و پێنج مووچه‌یه‌ى ئه‌مساڵیان كه‌ وه‌ریان نه‌گرتووه‌، چه‌ندیان ده‌درێن‌و چه‌ندیان ده‌فه‌وتێن. 

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانی لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی عەرەب‌و بیانی لەبەغدا ئاماژەی بەوەشكرد، دۆسیەی نەوتییان لەگەڵ هەرێم چارەسەرکردووه‌ کە لەساڵی 2009وە بەهەڵپەسێردراوی مابووەوە، لەئێستاشدا هەولێرو بەغدا دانوستان لەسەر داهاتی نانەوتی دەکەن کە کاریگەریی لەسەر بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کورستان نابێت.

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "دامەزراندنی نێردەی ترەمپ بۆ عێراق هەنگاوێکی گرنگە، بەتایبەتیش کە نێردەکەی ترەمپ (مارک ساڤایا) بەڕەچەڵەک عێراقییەو هیوای سەرکەوتنی لەئەرکەکەیدا بۆ دەخوازین".

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

  • سوودانى له‌باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • خامنه‌یى بۆ تره‌مپ: بۆخۆت خه‌ون ببینه‌

  • بكوژانى مه‌شهه‌دانى ده‌ستگیركران.. سه‌رۆكى په‌رله‌مان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • شەش كورد له‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم داواى نێوه‌ندگیریى له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات

  • هه‌وڵدرا له‌ڕێگه‌ى باڵۆنه‌وه‌ ماده‌یه‌كى مه‌ترسیدار بهێندرێته‌ عێراقه‌وه‌

  • کۆمسیۆن میکانیزمی دەنگدانی دەرەوەی وڵات ئاشکرا دەکات

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

سەرەکی