3   کاتژمێر پێش ئێستا 7908 جار خوێنراوەتەوە

ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی 153 تۆن تەقەمەنیان لەناوچە جیاوازەکانی غەززە بەکارهێناوە.

ناتانیاهۆ لەوتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی خوولی زستانەی پەرلەمانی ئیسرائیل "کنێست" ڕایگەیاند، پاش کوژرانی دوو سەربازمان لەلایەن حەماسەوە لەغەززە، یەکشەممە بە 153 تۆن تەقەمەنی، غەززەى 42 كیلۆمه‌تر دوجامان بۆردوومانکرد.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازیی وڵاتەکەی لەکەرتی غەززە ڕاگەیاند، پاش درووستبوونی پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی حەماس لەڕەفەح.

ئیسرائیل حەماس بەپێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتبارکردو زنجیرەیەک هێرشی لەغەززە ئەنجامدا، لای خۆیەوە حەماس بێئاگایی خۆی لەپێکدادانەکەی ڕەفەح ڕاگەیاندو پابەندبوونی خۆی بەئاگربەستەوە دووپاتکردەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەى بەوەشکرد،  هێشتا جەنگ كۆتایی نەهاتووەو دوێنێ بینیمان چۆن حەماس رێككەوتنی ئاگربەستی پێشێلكرد.

وتیشى: "هێرشمانكردەسەر دەیان ئامانج لەكەرتی غەززە بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لەلایەن حەماسەوە".

باسى لەوەشکرد، "چەكمان بەدەستەوەیەو دەستێكی ترمان درێژە بۆ هەر كەسێك كە ئاشتی بوێت، سیاسەتی من ئەوەیە ئاشتی لەگەڵ بەهێزەكان دەكرێن نەك لاوازەكان".

  • ناتانیاهۆ هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد.. 42 كیلۆمه‌تر دوجار به‌153 تۆن ته‌قه‌مه‌نى لێیدرا

  • سوودانى له‌باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • خامنه‌یى بۆ تره‌مپ: بۆخۆت خه‌ون ببینه‌

  • بكوژانى مه‌شهه‌دانى ده‌ستگیركران.. سه‌رۆكى په‌رله‌مان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • شەش كورد له‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت

  • حكومه‌تى هه‌رێم داواى نێوه‌ندگیریى له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات

  • هه‌وڵدرا له‌ڕێگه‌ى باڵۆنه‌وه‌ ماده‌یه‌كى مه‌ترسیدار بهێندرێته‌ عێراقه‌وه‌

  • کۆمسیۆن میکانیزمی دەنگدانی دەرەوەی وڵات ئاشکرا دەکات

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

سەرەکی