2   کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

ناتانیاهۆ هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و ده‌ڵێت: بونى سه‌ربازه‌كانت له‌غه‌ززه‌ هێڵى سووره‌

رۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم" ئاشكرایدەكات، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بوونی هێزەکانی تورکیا لەغەززە بەهێڵی سوور دەزانێت و دەیەوێت کۆمپانیا تورکییەکانیش لەئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دووربخاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ناتانیاهۆ بەهێنانی تورکیاو قەتەر بۆ ناو غەززە تۆمەتباركرد.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریکا هەوڵی ڕازیکردنی ئیسرائیل دەدات سەبارەت بەبەشداریی تورکیا، جەی دی  ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە بەسەردانێك گەیشتووەتە ئیسرائیل، لەلێدوانێكدا بەیاوەری ناتانیاهۆ ستایشی تورکیای کردو وتی، ئێمە فشار لەسەر ئیسرائیلییەکان ناکەین سەبارەت بەوەی کام هێزی بیانی دەهێنرێتە ئێرە، بەڵام دەبینین تورکەکان تائێستا ڕۆڵێکی بنیاتنەریان لەمڕووەوە بینیوە، ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەوە.

لای خۆیەوە، نیامین ناتانیاهۆ، ئاماژەی بەوەدا، دژایەتی هەر ڕۆڵێکی هێزەکانی تورکیا لەکەرتی غەززە دەکات لەچوارچێوەی ئەرکی چاودێریکردنی ئاگربەست.

وتیشی: سیناریۆکانی ڕۆژی دواتری کۆتاییهێنانیان بەشەڕی غەززەیان تاووتوێکردووە، لەنێویاندا ئەو لایەنانەی کە دەتوانن ئاسایش لەو ناوچەیە بچەسپێنن لەماوەی دوو ساڵدا.

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەبیرۆکەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەغەززە، ناتانیاهۆ وتی: بۆچونێکی رەهام لەسەر ئەوە هەیەو سازشى له‌سه‌رناكه‌م، نابێت توركیا بوونى هه‌بێت له‌غه‌ززه‌.

  • لەئەنبار چەكدارانی داعش په‌لامارى دوو شوانكارەیانداو هەردووكیان كوژران

  • ناتانیاهۆ هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و ده‌ڵێت: بونى سه‌ربازه‌كانت له‌غه‌ززه‌ هێڵى سووره‌

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

  • شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

  • لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

سەرەکی