4   کاتژمێر پێش ئێستا 4266 جار خوێنراوەتەوە

37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەعێراق ئاشكرایكرد، دوای تێپەڕبوونی 37 ساڵ بەسەر جەنگی هەشت ساڵەی عێراق – ئێران‌و سەرەڕای ئاڵوگۆڕی ڕوفاتەکان، کەچی ئێستاش زیاتر لە 52 هەزار کەس بێسەروشێنن‌و چارەنووسیان نادیارە. 

هەبا عەدنان وتەبێژی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەعێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی ڕوفاتی سەربازان‌و قوربانیانی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق‌و ئێران بەهاوکاریی لایەنە پەیەندارەکانی هەردوو وڵات، دوای ناسینەوەو پشتڕاستکردنەوەی ناسننامەکانیان بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە 5ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، دوای ئەوەی لەلایەن تیمی تەکنیکی هەردوولا کاری پشتڕاستکردنەوەو ناسینەوەی ناسنامە بۆ 118 ڕوفات کراوە، پرۆسەی ئاڵوگۆڕ لەنێوان عێراق‌و ئێران کراوە، کە 70 ڕوفات عێراقی‌و 48 ڕووفاتەکەی دیکەش ئێرانی بوون. 

باسی لەوەشکردوە، بەشێک لەڕوفاتەکان، لەناوچە دوورەدەستەکان‌و ئەو ناوچانە بوون کە شەڕوپێکدادانی قورس تێیدا ڕوویداوە.

وتیشی، "کاری گەڕان‌و دۆزینەوەیان قورسە، جیا لەمەش تۆمارو زانیارییەکی ورد لەبەردەست نییە، ئەمەش وایکردووە کاری تیمەکان قورستربن". 

جەنگی نێوان عێراق‌و ئێران لە22 ئەیلوولی 1980 دەستیپێکرد، کاتێک هێزەکانی عێراق بەدرێژایی سنوور، هێرشیانکردەسەر ڕۆژئاوای ئێران، ئەمەش دوای ئەوەهات کە ڕژێمی پێشووی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە 4ی مانگی 9ی هەمان ساڵ، جەنگەکە دەستیپێکردووە، کاتێک ئێران ژمارەیەک خاڵی سنووری عێراقی بۆردومانکردووە.

جەنگەکە لە 8ی 8ی ساڵی 1988 بەئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات کۆتاییهات، هەرچەندە هێزەکان کشانەوەو گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی پێش جەنگ، بەڵام تاوەکو 16 ئابی 1990 لایەنەکان ڕێککەوتنێکی فەرمییان واژۆنەکرد.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان نزیکەی 1.1 ملیۆن کەس لەو جەنگە کوژراون، هەروەها 340 هەزار سەربازی عێراقی‌و نزیکەی 730 هەزاریان سەربازانی ئێرانی بوون، زیانە ماددیەکانیش بە 400 ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێن.

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

  • شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

  • لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

  • مارکۆ روبیۆ بۆ سودانی: بە خێرایی میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەک بکە

  • کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

سەرەکی