3   کاتژمێر پێش ئێستا 14283 جار خوێنراوەتەوە

ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئێران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، کە حکومەت دەزانێت "خۆپیشاندان دژی حکومەتی تاران حەتمین؛ تەنها کاتەکەی نادیارە."

ئەو هەروەها وتی: "کێشەکانی حکومەتی ئێران تا دێت گەورەتر دەبێت، لە کاتێکدا بژاردەکانی ئێمە کەمتر دەبنەوە."

ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە ئابووری ئێران ڕووبەڕووی مەترسی هاوکاتبوونی هەڵاوسانی زۆر و قەیرانی قوڵ بووەتەوە. بەرپرسان و شیکەرەوان وتویانە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی سەقامگیری هەوڵ دەدات، بەڵام لە دوای گەڕانەوەی سزاكانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەرفەتی دەربازبوونی سنوودارە.

سێ بەرپرسی باڵای ئێران کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند تاران باوەڕی وایە، ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکان و ئیسرائیل لەڕێی توندکردنەوەی سزاکانەوە، بەدوای دروستکردنی ئاژاوە و هەڕەشەکردن لە مانەوەی حکومەتی ئێرانن.

بە وتەی ئەو بەرپرسانە، لە دوای گەڕانەوەی سزاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، چەندین کۆبوونەوە لە تاران ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕووخانی ئابووری بکرێت، ڕێگاکانی دەربازبوون لە سزاکان تاوتوێ بکرێت و توڕەیی گشتی کۆنتڕۆڵ بکرێت. 

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

  • شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

  • لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

  • مارکۆ روبیۆ بۆ سودانی: بە خێرایی میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەک بکە

  • کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

سەرەکی