2   کاتژمێر پێش ئێستا 8068 جار خوێنراوەتەوە

لەئەنبار چەكدارانی داعش په‌لامارى دوو شوانكارەیانداو هەردووكیان كوژران

ئەمڕۆ چوارشەممە چەكدارانی داعش لەسنووری پارێزگای ئەنباڕ هێرشیانكرده‌سه‌ر دوو شوانكارەو هەردووكیان كوژران، هێزە ئەمنییەكانیش دەستیان بەكێوماڵكردنی ناوچەكە كردووە بۆ دۆزینەوەی چەكدارەكان.

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەبیابانی نوخەیبی لەسنووری پارێزگای ئەنباڕ روویداوە.

چەكدارە داعشەكان هێرشیانكردۆتەسەر دوو شوانكارەكەو هەردووكیان كوشتوون، هەروەها تانکەرێکی ئاوو ئۆتۆمبێلێکی دیکەی شوانکارەکان لەشوێنی ڕووداوەكە لەلایەن چەكدارەكان سوتێنراون.

دوای ڕووداوەكە چەكدارانی داعش بۆ شوێنێكی نادیار ڕایانكردووە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەبارەی ڕووداوەكە رایگەیاند، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووەو هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەكێوماڵكردنی ناوچەكە كردووە بۆ دۆزینەوەو ڕاوەدوونانی چەكدارەكان.

  • لەئەنبار چەكدارانی داعش په‌لامارى دوو شوانكارەیانداو هەردووكیان كوژران

  • ناتانیاهۆ هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و ده‌ڵێت: بونى سه‌ربازه‌كانت له‌غه‌ززه‌ هێڵى سووره‌

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

  • شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

  • لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

سەرەکی