4   کاتژمێر پێش ئێستا 2882 جار خوێنراوەتەوە

لەهەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

ڤایرۆسێکی مەترسیداری پەلەوەر بەناوی "نیوکاسڵ" لەسنووری قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر بڵاوبووەتەوەو بەهۆیەوە سەدان مریشک‌و قازو مراوی مرداربوونەتەوە، پزیشکێکی پسپۆڕی ڤێتێرنەری هۆشداریدەداتە خاوەن پەلەوەرەکان لەسەرتاسەری کوردستان‌و داوای خۆپارێزی‌و کوتان دەکات، لەکاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ لەوەزارەتی کشتوکاڵ بەفەرمی هیچ حاڵەتێکی تۆمارنەکردووە.

نزیکەی مانگێکە ڤایرۆسی نیوکاسڵ کە ڤایرۆسێکی کوشندەی پەلەوەرە، لەسنووری قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر بڵاوبووەتەوە، ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە بووەتە هۆی مرداربوونەوەی سەدان پەلەوەر لەناوچەکەدا، بەتایبەت مریشک‌و قازو مراوی. ماڵی وا هەیە لەماوەی یەک یان دوو ڕۆژدا 10 پەلەوەریان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی نیوکاسڵ تەنها لەسنووری خەبات بڵاونەبووەتەوە، بەڵکو لەچەند ناوچەیەکی تریش تەشەنەیسەندووە، ئەم ڤایرۆسە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەتایبەت لەڕێگەی هەواوەو زیاتر حەزی لەکەشوهەوای ساردە؛ هەتا کەشوهەوا ساردتربێت تەمەنی ڤایرۆسەکە درێژتر دەبێت.

دکتۆر سوبحی کاکەیی پزیشکی پسپۆڕی ڤێتێرنەری ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "نزیکەی مانگێک دەبێت ڤایرۆسی نیوکاسڵ لەنێو پەلەوەر بڵاوبووەتەوە بەتایبەت مریشک‌و قازو مراوی، ڕۆژانە چەندین کەس بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ پەلەوەرەکانیان سەردانی دەکەن".

سەبارەت بەکاریگەریی ڤایرۆسەکە لەسەر مرۆڤ، دکتۆر سوبحی ڕوونیکردەوە، "ڤایرۆسەکە مەترسیی لەسەر مرۆڤ نییە، بەڵام باشترە خۆی لێ بپارێزرێت، خەڵک بەدەستکێش‌و دەمامکەوە بچنە ناو پەلەوەرەکانیان باشترە.

هەروەها جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، "ئەو پەلەوەرانەی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن نابێت بکوژرێنەوەو گۆشتیان بخورێت، دەبێت فڕێبدرێن، باشتریشە ژێرخاک بخرێن".

لەسەر پرسی چارەسەرو خۆپاراستن، دکتۆر سوبحی وتی، "باشترین ڕێگا خۆپاراستنە، پێویستە هەموو خەڵک پەلەوەرەکانیان بەڤاکسینی نیوکاسڵ بکوتن، چونکە کاتێک پەلەوەرێک تووش دەبێت چارەسەرکردنی زۆر قورس دەبێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، "مەترسی لەسەر دەواجنەکانیش هەیەو پەلەوەرەکانی ئەوانیش تووشی دەبن، بەڵام  خاوەن دەواجنەکان بەردەوام ڤاکسینی جۆراوجۆر لەپەلەوەرەکانیان دەدەن".

هاوكات فیراس سدیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لەوەزارەتی کشتوکاڵ ئاشكرایكرد، "ساڵانە لەکۆتایی وەرزی پایزو سەرەتای زستان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا چەند نەخۆشییەک لەنێو ئاژەڵ‌و پەلەوەر بڵاودەبنەوە، بەڵام ئەمساڵ تائێستا بەفەرمی هیچ کەسێک سەردانی نەکردووین‌و هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە".

  • حكومه‌تى عێراق له‌بڕیارێكى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

  • له‌فه‌ره‌نساوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ده‌رچوو

  • بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌حمه‌د تورك ده‌رچوو

  • لەهەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

  • سزاكه‌ی شێروان شێروانی ساڵێك كه‌مكرایه‌وه‌

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

  • هه‌سه‌ده‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى داعشى ده‌ستگیركرد

  • هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

سەرەکی